رامۆس 3 خاڵی پێشكەش بە ریال مەدرید كرد
یانەی ریال مەدرید ئەمڕۆ شەموو لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی 19ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی مەلەگەی بردەوە.
هەردوو گۆڵەكەی یانەی ریال مەدرید لەلایەن سێرجیۆ رامۆسی كاپتن و بەرگریكار لە خولەكانی 35 و 43 هاتنە تۆماركردن، تاكە گۆڵی یانەی مەلەگەش لە خولەكی 63 لەلایەن خوانپی ئانوری یاریزانی ڤەرنزوێلی هاتە تۆماركردن.
بەم سەركەوتنە یانەی ریال مەدرید كۆی خاڵەكانی كردە 43 خاڵ و هەر لە پێشەنگی یانەكانی خولی پلە یەكی ئیسپانیا مایەوە، یانەی مەلەگەش بە 21 خاڵ لە ریزبەندی 13ی یانەكان جێگیر بوو.
جێی باسە یانەی ریال مەدرید ئەمە یەكەم سەركەوتنە دوای 3 یاریی بەدەستی دێنێ، لە یاریی گەڕانەوەی جامی شای ئیسپانیا بە 3-3 گۆڵ لەگەڵ یانەی سڤیلییە یەكسان بوو، دواتر بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ بەرامبەر هەمان یانە لە خولی ئیسپانیا دۆڕا، هەفتەی رابردووش لە جامی شای ئیسپانیا لە یاریی چووندا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بە ئەنجامی 1-2 گۆڵ بەرامبەر یانەی سێلتا فیگۆ دۆڕا بوو.
بە ڤیدیۆ سەرجەم گۆڵەكانی یارییەكە ببینە:-
وشە -
ئامانج ئهكرهم