پیاوێكی ئه‌نده‌نووسی نیشته‌جێی هه‌رێمی جاوای ڕۆژهه‌ڵات، پاش ئه‌وه‌ی ماتۆڕسكیلێك خۆی به ئۆتۆمبێلێك ده‌كێشی و ته‌رمی شوفێری ماتۆڕسكیله‌كه ده‌شێوێ و ناناسرێته‌وه، دواجار پۆلیس ده‌ڵێن، ته‌رمه‌كه ناوی سونارتۆیه و ته‌مه‌نی 40 ساڵه، كه‌سوكاره‌كه‌یشی ته‌رمه‌كه وه‌رده‌گرنه‌وه و ده‌ینێژن، به‌ڵام دواتر سونارتۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه.
كه‌سوكاره‌كه‌ی دوای گریان و شیوه‌نێكی زۆر ته‌رمی پیاوه‌كه‌یان شۆرد و بردیانه گۆڕستان و به‌خاكیان سپارد و پرسه‌یان له ماڵه‌وه دانا، به‌ڵام دوای حه‌وت سه‌عات له شاردنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه سونارتۆ گه‌ڕایه‌وه ماڵ و هه‌مووان به خێو و تارمایی ناویان ده‌برد.
پۆلیس مۆڵه‌تی ماتۆڕسكیله‌كه‌یان دۆزیبووه‌وه كه به ناوی سونارتۆ بووه و كه‌سوكاره‌كه‌یشی پشتڕاستی ئه‌وه‌یان كرده‌وه، كه ماتۆڕسكیله‌كه هی ئه‌و بووه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه هاتوچۆی پێ ناكات و نه‌یانپرسیوه چی له ماتۆڕسكیله‌كه كردووه و هه‌ر گوتوویه‌تی لای هاوڕێیه‌كمه.
سونارتۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه و پاش ئه‌وه‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی له شۆكبوون ڕزگاریان بوو و باوه‌ڕیان كرد كه به كرده‌یی ئه‌و سۆنارتۆیه و به هیچ شێوه‌یه‌ك خێو و تارمایی نییه، پرسیان چۆن ڕزگاری بووه و ئه‌و پیاوه كێ بوو كه له‌سه‌ر ماتۆڕسكیلی تۆ گیانی داوه.
پۆلیس ته‌رمه‌كه‌یان پشكنی و بۆیان ده‌ركه‌وت كه پیاوێكه به‌ناوی سۆنارتۆ، به‌ڵام حه‌وت سه‌عات دوای به‌خاكسپاردنی گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه
ئه‌ویش ته‌واوی چیرۆكه‌كه‌ی بۆ گێڕانه‌وه و گوتی، مانگێك پێش ئێسته به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێویستمان نه‌بوو، هه‌ندێك پاره‌م له‌و كه‌سه مردووه قه‌رز كرد و له به‌رانبه‌ریش دا، ماتۆڕسكیله‌كه‌م پێ دا، تا ئه‌گه‌ر نه‌متوانی پاره‌كه‌ی بده‌مه‌وه، ئه‌ویش ماتۆڕسكیله‌كه بفرۆشێ و پاره‌كه‌ی خۆی بباته‌وه.
ئیتر ئه‌و پیاوه به ماتۆڕسكیله‌كه‌ی من ده‌خوولایه‌وه و دیاره تووشی ڕووداوی هاتوچۆیش بووه و كۆچی دوایی كردووه، ئه‌و پیاوه‌یش ناوی واریم بووه، پۆلیس دوای لێكۆڵینه‌وه ڕاستی قسه‌كانی سۆنارتۆیان بۆ ده‌ركه‌وت و گه‌ڕایه‌وه ناو ماڵی خۆی و ته‌رمی كوژراوه‌كه‌یش بۆ كه‌سوكاری واریم گه‌ڕێنرایه‌وه.