مانچستەر یونایتد لە گرێبەستكردنى رۆناڵدۆ نزیك بووەتەوە

:: PM:09:23:21/01/2017 ‌

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەتەواوی لە یەكەم گرێبەستی زستانەی یاریزاناندا نزیك بووەتەوە ئەویش جۆنكالۆ جیدیسی هێرشبەری یانەی بەنفیكای پورتوگالییە كە بە كریستیانۆ رۆناڵدۆی نوێ ناسراوە.

رۆژنامەی (ریكۆرد)ی پورتوگالی بڵاوی كردەوە: جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد داوای لە بەرپرسانی یانەكەی كردووە بەهەر شێوەیەك بێت گرێبەست لەگەڵ جیدیس ئیمزا بكەن بۆ بەهێزكردنی هێڵی هێرشبەری یانەكەی.

رۆژنامەكە بڵاویشی كردەوە كە مۆرینۆ سەرسامە بە ئاستی ئەو هێرشبەرە تەمەن 20 ساڵییە كە بە كریستیانۆی نوێ ناسراوە و دەتوانێ باشترین ئاست لە باڵەكانی یاریگە و وەك هێرشبەری یەكەم و دووەم پێشكەش بكات.

سەرچاوەكە بڵاویشی كردەوە كە گرێبەستەكەی جیدیس لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد بۆ شوێنگرتنەوەی مەمفیس دیبای یاریزانی هۆڵەندییە كە بەفەرمی چووە ریزی یانەی لیۆنی فڕەنسی.

جێی باسە جیدیس لە وەرزی ئەمساڵی خولی تۆپی پێی پورتوگال ئاستێكی ناوازەی لەگەڵ یانەی بەنفیكا پێشكەش كردووە و لە كۆی 28 یارییدا 7 گۆڵی تۆمار كردووە.





وشە - ئامانج ئه‌كره‌م