كورد بەشداری نووسینەوەی بودجەی ساڵی 2020ـی عێراق دەكات

:: PM:12:53:12/10/2019 ‌
بڕیارە لەم هەفتەیە شاندێكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر كۆمەڵێك بابەت و بەشداركردنی كورد لە نووسینەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020ـی عێراق.

ئەمڕۆ شەموو 12ـی ئەیلوول، ڕێبوار بابكەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، بڕیارە جارێكی تر شاندێكی هەرێمی كوردستان بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كۆمەڵێك بابەت بچێتە بەغدا.

ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان گوتی، خۆپێشاندانەكانی عێراق ڕێگر بوون لە چوونی شاندەكە، ئێستە دۆخەكە ئارام بووەتەوە بۆیە ئێستەچوونی شاندەكە گونجاوە.

كورد داوای كردووە بە شاندێكی فەرمی بەشداری بكات لە نووسینەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020ـی عێراق 
باسی لەوەش كرد كۆمەڵێك بابەت هەیە گفتوگۆی لەسەر دەكرێت لەوانە بابەتی نەوت و بودجە، هەروەها كورد داوای كردووە بە شاندێكی فەرمی بەشداری بكات لە نووسینەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020ـی عێراق.

پێوەندییەكی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بەروپێشچوونی باشی بەخۆیەوە بینیوە و لێك نزیكبوونەوە هەیە لە نێوانیان بۆ ئەوەی لە بودجەی ساڵی 2020 ڕێككەوتن لە نێوانیان بكەن.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 4191 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌