لایه‌نه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان به‌مه‌به‌ستی سه‌ركۆنه‌كردنی هێرشه‌كانی توركیا بۆ ڕۆژئاوا له به‌رده‌م باره‌گای UN گردبوونه‌وه داوای دانانی سنوورێكیان كرد بۆ توركیا.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 12ی تشرینی یه‌كه‌م، له‌به‌رده‌م باره‌گای سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌ولێر 14 لایه‌نی سیاسیی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام دا، له گردبوونه‌وه‌كه‌دا یاداشتێكی چوار خاڵییان گه‌یانده به‌رپرسانی (UN).
یاداشته‌كه به نوێنه‌رایه‌تی 14 لایه‌نی سیاسی خوێنرایه‌وه تیدا هاتووە، به به‌رچاوی وڵاتانی دنیا كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی، كورد دووباره ده‌بێته‌وه قوربانی له بێده‌نگبوونی وڵاتان و هاوپه‌یمانه‌كان كه ئێسته دۆخه‌كه به‌ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات، زیانمه‌ندی یه‌كه‌م و كۆتایی كورد و گه‌لانی ڕۆژئاوای كوردستانه، به‌هۆی ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه‌ی ده‌كرێته سه‌ر رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه.
پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل له‌ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وله‌تییه
مه‌ترسییه‌كانیش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م هێرشه خزمه‌ت به تیرۆریستان و بیرتونده‌كان ده‌كات و مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له ئارادایه، كه دژ به بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه، كه ئه‌م سیاسه‌ته داگیركارییه له ناوچه‌كه پیاده ده‌كرێت .
له‌به‌شێكی تردا ئاماژه به‌وه كراوه كه تێكڕای رای گشتی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و دنیا داكۆكی له مافی مرۆڤ و سه‌روه‌ری خاكی وڵاتان ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌م هێرشه‌ی كه لایه‌ن توركیاوه ده‌كرێته سه‌ر رۆژئاوا، پاراستنی هاووڵاتییانی سڤیل له ئه‌ستۆی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه.
داوا له UN ده‌كه‌ین هه‌وڵه‌كانی چڕ بكاته‌وه به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی شه‌رَ و راوه‌ستاندنی توركیا له‌و هێرشه‌ی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، هه‌روه‌ها پێویسته پاڵپشتی گه‌له‌كه‌مان بكات له عێراق و توركیا و سووریا و ئێران بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئازادانه ژیانی خۆیان هه‌ڵبژێرن. هه‌روه‌ها ئه‌ركی سه‌ره‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه پارێزگاری له ئاسایش و ئارامی ته‌واوی ناوچه‌كه بكات.
داوا له هه‌رسێ سه‌رۆكاییه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمیش كرا هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی ڕاگرتنی ئه‌و شه‌ڕه، له ئه‌گه‌ری به‌رده‌وامبوونی شه‌ڕیش، سنوورێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی توركیا له هه‌رێكمی كوردستان دابنرێت.
ماوه‌ی چوار ڕۆژه توركیا هێرشی بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێ كردووه، له ئاسمان و زه‌وییه‌وه هه‌وڵی داگیركردنی ناوچه‌كانی گرێ سپی و سه‌رێكانی ده‌دات.