ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا دواى كرد ته‌واوى هێزه‌كانى بیانى له‌سووریا بچنه ده‌ره‌وه و له باره‌ى هێزه‌كانى رووسیایش گوتى، "ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى سووریا داوامان لێ بكات ئێمه‌یش ده‌چینه ده‌ره‌وه".
به‌گوێره‌ى هه‌واڵێكى ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ شه‌موو 12ى تشرینى دووه‌م ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا له لێدوانێكى بۆ چه‌ند كه‌ناڵێك گوتوویه‌تى، "هه‌ر لایه‌نێك به ناڕه‌وا له‌سه‌ر خاكى سووریا بێت جا هه‌ر ده‌وڵه‌تێك بێت، ئه‌وا ده‌بێت بڕواته ده‌ره‌وه، ئه‌مه له‌سه‌ر هه‌موو وڵاتان جێبه‌جێ ده‌بێت".
پوتین باسى هێزه‌كانى رووسیایشى كرد و گوتى، "هێزه‌كانى رووسیا ئاماده‌ن بچنه ده‌ره‌وه ته‌نیا ئه‌گه‌ر حكوومه‌تى سووریا داوا بكات كه چیتر پێویستى پێى نییه".
پوتین: ئه‌گه‌ر سووریا داوامان لێ بكات هێزه‌كانى ئێمه‌یش ده‌چێته ده‌ره‌وه
ئه‌و لێدوانه‌ى ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا له كاتێكدا دێت كه هێزه‌كانى توركیا هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر رۆژئاواى كوردستان.
پێشتر به‌رپرسانى رووسیا هۆشدارییان دابووه توركیا له‌وه‌ى نابێت هێرش بكاته سه‌ر خاكى سووریا.
رووسیا به رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ رژێمى ئه‌سه‌د له ساڵى 2015وه چووه‌ته جه‌نگى سووریا و پاڵپشتى له مانه‌وه‌ى ئه‌سه‌د ده‌كات.