چالاكوانانی رێكخراوی ئافره‌تانی مارس له واشنتن "Women's March on Washington" ئه‌مڕۆ له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشاندانیان كرد به مه‌به‌ستی داوا كردنی مافه‌كانی ئافره‌تان و منداڵان له حكوومه‌تی نوێی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی دۆناڵد تره‌مپ.
رێكخراوی ئافره‌تانی مارس له واشنتن دوا به دوای دروست بوونی حكوومه‌تی نوێی ئه‌مریكا به سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ دروست بووه و تا ئێسته زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س پشتیوانیان لێ ده‌كه‌ن كه مه‌به‌ستیان ده‌سته‌به‌ر كردنی مافی ئافره‌تان و منداڵانه له حكوومه‌تی نوێی ئه‌مه‌ریكا.
رێكخراوه‌كه ئه‌مڕۆ شه‌موو یه‌كه‌م چالاكی و خۆپێشاندانیان له واشنتن ده‌ست پێ كرد به مه‌به‌ستی ناڕه‌زایی ده‌ربڕین دژی جیاوازی جێنده‌ری و پێشێلكاری مافی ئافره‌ت و منداڵان، دوا به دوای ده‌ست پێكی چالاكیه‌كانیشیان له واشنتن، نوێنه‌ره‌كانیان له زۆربه‌ی وڵاتان هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان به به‌رزكردنی دروشمی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری.
وشه/ هیدایه‌ت جان