رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ راى گه‌یاند، پێشبینى ده‌كرێت ژماره‌ى ئاواره‌كان به هۆى هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان بگاته 400 هه‌زار كه‌س.
ئاژانسى
فڕانس پرێس بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 13ى تشرینى یه‌كه‌م گوته‌بێژى نووسینگه‌ى رێكخه‌رى كاروبارى مرۆڤى له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوى كردووه‌ته‌وه، پێشبینى ده‌كرێت 400 هه‌زار كه‌س له رۆژئاواى كوردستان رابكه‌ن.
یوئێن: ژماره‌ى ئاواره‌كان 130 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاندووه
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى كه رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڵاوى كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته ژماره‌ى ئاواره‌كان 130 هه‌زار كه‌سى تێپه‌ڕاندووه، ئێسته‌یش خه‌ریكه به‌هۆى هێرشه‌كه‌ى توركیاوه 400 هه‌زار كه‌س خۆیان بۆ ئاواره‌بوون ئاماده ده‌كه‌ن.
به‌ر له ده‌ستپێكردنى هێرشه‌كه‌ى توركیا به‌رپرسانى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشدارییان دایه توركیا له‌وه‌ى هه‌ر هێرشێك بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فوڕات ئه‌نجام بدات، كاره‌ساتى مرۆیى لێ ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ڵام توركیا رۆژى چوارشه‌مى رابردوو هێرشه‌كه‌ى ئه‌نجام دا.
وه‌ك رێكخراوه مرۆییه‌كان باسیان لێ كرد، به‌هۆى هێرشه‌كه‌ى توركیا له چه‌ند رۆژى رابردوودا چه‌ندان پێشێلكاریى ده‌رهه‌ق به مافه‌كانى مرۆڤ كراوه و ژیانى سه‌دان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكى سڤیل كه‌وتووه‌ته ژێر هه‌ڕه‌شه‌وه.