كۆمه‌ڵێك چالاكى مه‌ده‌نى له هه‌موو پێكهاته‌كانى كوردستان له ڕێى كونسوڵخانه‌ى فڕه‌نساوه نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى حكوومه‌تى فڕه‌نسا ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن ئه‌و وڵاته هه‌وڵه‌كانى بۆ دروستكردنى ناوچه‌ى دژه فڕین چڕ بكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 13ى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، مه‌لا محه‌مه‌د حاجى سه‌باح یه‌كێك له چالاكان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م كونسوڵخانه‌ى فڕه‌نسا سوپاسى هه‌ڵوێستى ئه‌و وڵاته‌مان كرد و نامهیهكیشمان ئاراسته‌ى حكوومه‌تى فڕه‌نسا كرد.
سوپاسی فڕه‌نسا ده‌كه‌ین له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانكارییه‌ی سوپای توركیا و تیرۆریستان بێده‌نگ نه‌بووه
ڕوونى كرده‌وه كه له نامه‌كه‌دا نووسرابوو، سوپاسی فڕه‌نسا ده‌كه‌ین له به‌رانبه‌ر ئه‌و تاوانكارییه‌ی سوپای توركیا و تیرۆریستان بێده‌نگ نه‌بووه و كێشه‌كه‌ی گه‌یاندووه‌ته ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش و ئه‌وه بۆ كورد ئومێدبه‌خش بوو.
وه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه نموونه‌ى هاوكارییه‌كانى فڕهنسامان له ساڵى 1991 بیر هێناوه‌ته‌وه كه ڕۆڵێكى گرنگى هه‌بووه له دروستكردنی ناوچه‌ی دژه‌فڕین بۆ كوردستانی باشوور ڕزگاركردنی خه‌ڵكی باشووری كوردستان له ژێر سته‌می ده‌وڵه‌تی عێراق.
ئه‌و چالاكانه له نامه‌كه‌دا جارێكى تر داوایان كردووه فڕه‌نسا هه‌وڵه‌كانى ڕژد بكاته‌وه بۆ راگرتنى هێرشى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان و ڕزگاركردنى كوردان.