راغب عه‌لامه گۆرانیبێژی ناوداری لبنانی، دواى ئه‌وه‌ى له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریی كوڕى بازارگانێكى ناودارى میسڕى له قاهیره‌ى پایته‌خت، له هوتێڵێكى گه‌وره و ناودارى ئه‌و وڵاته به‌شداریى ئاهه‌نگه‌كه ده‌كات، له میدیاكانى میسڕ و لبنان هه‌را ده‌نێته‌وه.
به‌شێكیشیان چوونه‌ته سه‌ر ته‌ختى شانۆ و باوه‌شیان پێدا كردووه
له‌گه‌ڵ به‌شداربوونی سۆپه‌ر ستاری لبنانی، چه‌ندان هونه‌مه‌ندى ناودارى میسڕىش به‌شداریان كردووه و سێلفیان له‌گه‌ڵدا گرتووه. به‌شێكیشیان چوونه‌ته سه‌ر ته‌ختى شانۆ و باوه‌شیان پێدا كردووه.
ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى له ئاهه‌نگه‌كه‌ى ڕاغب له میسڕ به‌شداربوون بریتین له سوهه‌یر ڕه‌مزى و هاوسه‌ره سهرمایهدارهكهى عه‌لا شهربینى، هونه‌مه‌ند ڕانیا فه‌رید شه‌وقی و هاوسه‌ره‌كه‌ى تامر سه‌ڕاف، هونه‌رمه‌ند سابڕین، هونه‌رمه‌ند نه‌سرین تافش، هونه‌رمه‌ند سۆزان نه‌جمه‌دین و هونه‌رمه‌ند مونه فهزاڵی.
له ئاهه‌نگه‌كه‌ی ناوبراودا چه‌ندان گۆرانیى كۆن و نوێى خۆیى گوتووه‌ته‌وه، هه‌روا به‌رهه‌مێكى تازه‌ى بڵاونه‌كراوه‌ى پێشكه‌ش به ئاماده‌بوانی ئاهه‌نگه‌كه كردووه.
ڕاغب عەلامە، لە ته‌مه‌ن /57 ساڵه/ له لبنان له‌دایك بووه، خاوەن ڕەگەزنامەی کەنەدایییە، گۆرانیبێژێکی ناسراوی دنیای عەرەب و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە، له هه‌رێمى كوردستان یه‌كه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون بهناوییهتى.