خه‌ڵكێكی زۆر ئێسته له سه‌رتاسه‌ری دنیا و وڵاتان ڕوو له هۆڵه‌كانی وه‌رزش ده‌كه‌ن، یان له پارك و شوێنه تایبه‌ته‌كان خه‌ریكی وه‌رزشن، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ندروستی باشتریان هه‌بێت، به‌ڵام دوای وه‌رزشكردن و سووتانی كالۆری و وزه‌ی زۆر، پێویسته خواردن بخۆن، به‌ڵام به‌شێك له خۆراكه‌كان دوای وه‌رزش سوودی زیاترت پێ ده‌گه‌یه‌نن و به‌شێكیشیان زیانی زۆرتر، كه‌واته پێویسته جۆری خۆراكه‌كان بزانیت، بۆ ئه‌وه‌ی دوای وه‌رزش دووباره زیان به جه‌سته و ته‌ندروستیت نه‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و خۆراكانه‌ی نابێ دوای وه‌رزش بیخۆن،
یه‌كه‌م: خۆرادنه چه‌وره‌كان، بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆر چه‌وی له خواردن ده‌بێته هۆكارێك بۆ تێكدانی كۆئه‌ندامی هه‌رس، هه‌رچه‌نده دوای وه‌رزش چالاك و پاك ده‌بێته‌وه و گرفته‌كانی له‌ناو ده‌چێت، به‌ڵام به خواردنی قورس و چه‌ور تووشی هه‌مان كێشه‌ی پێش وه‌رزشكردنی ده‌كه‌نه‌وه.
دووه‌م: خواردنی خێرا، زۆرن ئه‌وانه‌ی دوای وه‌رزش له‌سه‌ر ڕێی هاتنه‌وه‌یان بۆ ماڵ یان بۆ كار، له چێشتخانه خێراكان ده‌وه‌ستن و خواردنی خێرا ده‌خۆن، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ناته‌ندروست و به زه‌بری ڕۆن و گه‌رمی پله به‌رز ئاماده ده‌كرێن، زیانی زۆر به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن و ده‌بنه هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی زۆرترین كێشه له جه‌سته‌ی مرۆڤ.
به‌شێك له خواردنه‌كان دوای وه‌رزش بیخۆن زیانی زۆرتان پێ ده‌گه‌یه‌نێت
سێیه‌م: شه‌ربه‌تی ناسروشتی و خواردنه‌وه‌ی گازی، ڕێژه‌یه‌كی بێ سنوور شه‌كر له پێكهاته‌كانیان هه‌یه و زیانی زۆر به سووڕی خوێن ده‌گه‌یه‌نن و ڕێژه‌ی شه‌كر له خوێن به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و جگه‌ره به ته‌واوی شه‌كه‌ت ده‌كه‌ن و تووشی نه‌خۆشی شه‌كره و كێشه‌تان ده‌كات له سووڕی خوێن.
ئه‌و خۆراكانه‌ی دوای وه‌رزش پێویسته بیخۆن
یه‌كه‌م: مۆز، به باشترین میوه و خواردن داده‌نرێ بۆ كاتی وه‌رزش و دوای وه‌رزش، چونكه بڕێكی زۆر له كاربۆهیدرات و پۆتاسیۆمی تێدایه، سه‌رجه‌م پێویستییه‌كانی جه‌سته بۆ پێكهاته خۆراكییه‌كان پڕ ده‌كاته‌وه و سوودی ته‌واوی وه‌رزشیش به جه‌سته‌تان ده‌گات، وه‌كو خواردنه‌كانی تر نییه كه زیانتان پێ بگه‌یه‌نێت له دوای وه‌رزش.
دووه‌م: خۆراكه پڕ له نیشاسته‌كان، جه‌سته دوای
وه‌رزش ڕێژه‌یه‌كی زۆری پرۆتین و كاربۆهیدرات و نیشاسته‌ی له ده‌ستدایه، بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌موكوڕییه پێویسته خۆراكه پڕ له نیشاسته‌كان بخۆن، وه‌كو گه‌نمه‌شامی و برنج و په‌تاته.