نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان

:: AM:09:59:22/01/2017 ‌

ئەمڕۆ نرخی زێڕ لە ئاستی دنیادا بە دۆلار هاوشێوەی دوێنێ شەممووە چونکە بازاڕیی بۆڕسە سبەی دەکرێتەوە و بەهۆی ئەوەی کە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار کەمێک دابەزیوە نرخی زیڕیش بە دینار بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزیوە.

لە دوا سەعاتەکانی هەفتەبازاڕی بۆڕسە نرخی زێڕ هەر ئۆنسێكی بە هەزار و ٢٠٩ دۆلار بەسترا. كارزان وەفیق زیڕنگر  و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 250 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21:  223 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  191 هەزار دینار

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 209 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 129 هەزار دینار دەستنیشان كراوە.


وشە - سلێمان تاشان