ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکەی وڵاتی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، یەکێتیی ئەوروپای هێنایە دەنگ و ڕایان گەیاند، سزای توندی ئەو کارەی وەردەگرێ. ئەمەش تا ئێستە بەهێزترین بڕیاری یەکدەنگییە لە ئەوروپا، دوای ئەوەی زۆربەی وڵاتەکانیان هەریەکەیان بۆ خۆی سەرکۆنەی تورکیای کرد.
ئەمڕۆ دووشەم (14ی تشرینی یەکەم/ ئۆکتۆبەر) وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتیی ئەوروپا لە لۆکسەمبۆرگ، سەبارەت بە جووڵە سەربازییە داگیرکەرییەکانی تورکیا بەرەو ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆ بوونەوە و تێیدا لەسەر ئەوە کۆک بوون، ئەوەی تورکیا دەیکات، بە تەواوی سەقامگیریی و تەناهیی هەموو ناوچەکە تێک دەدات و بۆ ئەم مەبەستەیش بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاو کردەوە.
لە بەیاننامەکەی یەکێتیی ئەوروپادا ئاماژە بەوە کراوە، ئەندامانی یەکێتییەکە بڕیاریان لەسەر هەڵگرتنی فرۆشتنی چەک بە تورکیا داوە، ئەگەرچی هەریەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا و فڕەنسا دەیانویست بەوە کۆتایی نەیەت و دەیانویست سزاشی لەگەڵدا بێت، بەڵام بەگشتی، ئەنجوومەنی دانیشتنەکە لەسەر ئەوە کۆک بوون، ئەو ئۆپراسیۆنە سەربازییە داگیرکارییە، سزایەکی توند لەگەڵ خۆیدا بۆ وڵاتی تورکیا دەهێنێ و سەرەتاکەشی بەم نەفرۆشتنی چەکە دەست پێ دەکات.
ئەم سەرکۆنە دەستەجەمعییەی یەکێتیی ئەوروپا، دوای سەرکۆنە یەک لەدوا یەکەکانی وڵاتانی یەکێتییەکە دێت بۆ ئەو هێرشانە، هەر بۆیە تا ببێتە بڕیاری هەموویان، وەزیرانی دەرەوە ئەم کۆبوونەوەیان کردووە و چاوەڕێ دەکرێ لە داهاتوودا لەسەر ئاستێکی باڵاتریش کۆ ببنەوە و بڕیاری توندتر سەبارەت بە تورکیا دەربکەن.
دوێنێ یەکشەم ئیمانوێل ماكڕۆن سەرۆكی فڕەنسا رای گەیاند كە لەگەڵ ئەنجێلا مێركڵ راوێژكاری ئەڵمانیا خواستێكی هاوبەشیان هەیە بۆ وەستاندنی هێرشە سەربازییەكەی توركیا و دووپاتی كردەوە كە بە هەردوو سەرۆكی ئەمەریكا و توركیای راگەیاندووە بە پێویستی وەستاندنی بەپەلەی هێرشەكە و گوتی، خواستێكی هاوبەشمان بۆ كۆتاهاتنی هێرشەكەی توركیا هەیە، چونكە هەڕەشەی دروستبوونی تەنگژەیەكی مرۆیی دەكات كە بەرگەی ناگیرێت، هاوكات یارمەتی دەركەوتنەوەی رێكخراوی داعش دەدات لە ناوچەكەدا.
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە هاوبەشەدا، ماکرۆن گوتی لە دوو پێوەندی تەلەفۆنی جیاوازدا بە رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا و دۆناڵد ترمپ سەرۆكی ئەمەریكام راگەیاندووە بە پێویستی وەستاندنی بەپەلەی هێرشەكەی توركیا بۆ سەر سووریا كە هەڕەشەی دروستبوونی تەنگژەیەكی مرۆیی لێ دەكەویتەوە، جیا لە دەركەوتنەوە رێكخراوی داعش.
كۆشكی سەرۆكایەتی فڕەنسا لە بەیاننامەیەك رای گەیاند كە ماكڕۆن كۆبوونەوەیەكی بەپەلەی بەرگری ئەنجوومەنی وەزیران ساز دەكات بۆ تاوتوێكردنی بژارەكانی پێوەست بە هێرشەكەی توركیا بۆ سەر باكوری رۆژهەڵاتی سووریا، لەوكاتەی فڕەنسا ئەندامێكی هاوپیمانی نێودەوڵەتییە دژ بە داعش و پێشتر داوای كۆبوونەوەی هاوپەیمانیەتییەكەی كردبوو. لای خۆشیەوە مێركڵ ئاماژەی كرد كە لە پێوەندییەكی تەلەفۆنیدا هانی ئەردۆغانمان داوە بۆ وەستاندنی بەپەلەی هێرشەكە كە سەقامگیری لە ناوچەكە دەشێوێنێت و دەشبێتە هۆی گەڕانەوەی داعش.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، وێرای ئەو ناڕازییانەی ئەوروپا، دوێنێ دوابەدوای لێدوانی ئەنجێلا مێرکل ڕاوێژکاری ئەڵمانیا زۆر بە ڕووقاییمی گوتی: ئەو جۆرە هەڕەشانە نامانوەستێنێ لە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەمان دژی چەکدارانی کوردی سووریا و لە گوتارێکی تەلەڤزیۆنیدا ئەوەی خستە ڕوو، ئەوانەی پێیان وایە ئێمە بەو هەڕەشانە ڕادەوەستین، بەهەڵەدا چوون.
دوای ڕێککەوتنەکەی ڕووسیا و سووریا لەگەڵ هەسەدە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە و دوورخستنەوەی سوپای تورکیا، هێشتا ئەو سوپایە بەردەوامە لە ناردنی هێز بۆ سەر سنوور و تا ئەمڕۆ دووشەمیش هێزی نوێی بۆ ناردووە، لە بەرانبەریشدا ئەردۆغان لە دژی کورد، ستایشی بەشار ئەسەد سەرۆکی ڕژێمی سووریا دەکات، وێرای ئەوەی ماوەی چەندان ساڵە دژایەتیی جۆراوجۆری کردووە و هاوکاریی چەکدارە ئۆپۆزیسیۆنەکانی ئەو وڵاتەی کردووە.
ئاژانسى رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌م 14ى تشرینى یه‌كه‌م بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به‌ر له‌وه‌ى سه‌ردانى ئازه‌ربایجان بكات، سه‌رنجى خۆى له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌سه‌د بۆ رۆژئاواى كوردستان ده‌ربڕیوه. ئه‌ردۆغان ده‌ڵێ "دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى هێزه‌كانى سووریا له كۆبانێ هیچ كێشه‌یه‌ك له‌سه‌ر سنووره‌كان نابینێ" ئه‌ردۆغان گه‌ڕانه‌وه‌ى ئه‌و هێزانه به هه‌نگاوى رووسیا ده‌زانێ و به كارێكى ئه‌رێنى وه‌سف ده‌كات.
ڕۆژی نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی" ڕاگه‌یاند كه بریتییه له داگیركردنی به‌شێكی خاكی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌بیانووی پاراستنی وڵاته‌كه‌ی له هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل. هێرشه‌كه سه‌ره‌تا بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی شاری سه‌رێ كانی بوو، دواتر بۆ ناوچه‌كانی تر بڵاو بووه‌وه.
پێشتر ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ر دروستكردنی ناوچه‌یه‌كی ئارام له باكوری سووریا ڕێككه‌وتبوون، به‌ڵام سه‌باره‌ت به ورده‌كاریی ئه‌و ڕێككه‌وتنه بۆچوونی جیاوازیان هه‌بوو. توركیا ده‌یویست ئه‌مه‌ریكا ددان به‌وه‌دا بنێ كه هێزه كوردییه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه تیرۆریستن، له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكاش ده‌یویست توركیا ڕازی بكات كه ده‌بێ ئه‌و هێزانه‌ی به‌شداریی پاراستنی سه‌قامگیری ئه‌و ناوچه ئارامه بكه‌ن، چونكه به‌شێك بوون له شه‌ڕی داعش.
چه‌ندان جار سه‌رۆكی توركیا ئه‌وه‌ی به‌گوێی ئه‌مه‌ریكا دا كه ئه‌وان به‌ته‌نیاش بێت ئه‌م هێرشه ده‌كه‌ن و وێڕای هه‌ڕه‌شه‌كانی دۆناڵد تره‌مپ، توركیا گفتی خۆی هێنایه جێ، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا هیچ هه‌ڵوێستێكی كرداری نه‌نواندووه، جگه له چه‌ند توویتێك نه‌بێ.