نوێترین وێنه‌ى وائیل كەفووری هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی لبنانی، له ئاهه‌نگى له‌دایكبوونى هاوڕێیه‌كى ڕاگەیاندكارى بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌مه‌یش ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆر له میدیا عه‌ره‌بییه‌كاندا دروست ده‌كات.
وائیل گۆرانى بۆ گوتووه و پیرۆزبایى تایبه‌تى له ڕاگه‌یاندكار ڕیما كردووه
دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر ده‌نگۆى هاوڕێیه‌تی نزیك له نێوان وائیل كه‌فووری و ڕاگه‌یاندكارى لاوى ناودارى عه‌ره‌بى "ریما نه‌جیم" بڵاو دەبێتەوە، ته‌نانه‌ت هه‌وادارانیان گومانی پێوه‌ندی خۆشه‌ویستییان لێ كردن، ئه‌مڕۆ نوێترین وێنه‌یان به ئاماده‌بوونى چه‌ندان هونه‌رمه‌ند و ڕاگه‌یاندكارى عه‌ره‌بى بڵاو بووه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌ى بووه‌ته جێى سه‌رنجى میدكان ئه‌وه‌یه وائیل یه‌كه‌م جاره له ئاهه‌نگێكى تایبه‌ت ده‌ربكه‌وێت و به گرنگه‌وه خۆى بۆ ئامكاده بكات، ئه‌مه‌یش گومانى پێوه‌ندى له نێوان ئه‌و دوو ئه‌ستێره‌یه زیاتر كردووه له لبنان، ته‌نانه‌ت وائیل گۆرانیشى بۆ گوتووه و پیرۆزبایى تایبه‌تى له ڕاگه‌یاندكار ڕیما كردووه.
وائیل له دواى تێك چوونى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یى و جیابوونه‌وه‌یان زۆرترین كات له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندكارى لاوى ناودارى عه‌ره‌بى "ریما نه‌جیم" ده‌رده‌كه‌یوًَت و هه‌ندێك جار وێنه‌ى زۆر نزیك له‌یه‌كه‌وه بڵاو ده‌كانه‌وه و تاكو ئێسته ته‌نها ئاماژه‌یان به هاوڕیه‌تییه‌كى زۆر نزیك كردووه نه‌ك شتى تر.
"میشال ئه‌میل كه‌فووری" ناوی ڕاسته‌قینه‌ی هونه‌رمه‌ند وائیل كه‌فوورییه، له ته‌مه‌ن /44 ساڵه/ له لبنان له دایك بووه، جگه له گۆرانی گوتن، موزیكژه‌ن و ئاوازدانه‌رێكی به‌ناوبانگی عه‌ره‌به، به قۆزترین هونه‌مه‌ندى پیاوى عره‌ه‌بى داده‌نرێت له ناو میدیاكان.