میدیاكانی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا بڵاویان كرده‌وه، كه مۆبایلی گالاكسی A91 كه بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك له‌لایه‌ن كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور بخرێته بازاڕه‌كانه‌وه.
پێگه‌ی سام مۆبایل بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌م جۆره نوێیه‌ی
گالاكسی به شاشه‌یه‌كی Super AMOLEDی قه‌باره 6.7 بۆسه و به كوالێتی 1080/2400 پێكسڵ ده‌بێ.
پرۆسیسه‌ری گالاكسییه نوێكه له جۆری سناپ دراگۆن 855 ده‌بێ، كه به باشترین جۆری پرۆسیسه‌ر داده‌نرێ كه تا ئێسته به‌رهه‌م هێنرا بێ، هه‌روه‌ها ڕامی مۆبایله‌كه هه‌شت گێگابایت ده‌بێ و به دوو جۆر هارده‌وه ده‌خرێته ڕوو كه یه‌كه‌میان قه‌باره‌ی 256 گێگابایت و دووه‌میان 128 گێگابایت ده‌بێ و ده‌توانرێ میمۆری بۆ دابنرێ و توانای هارده‌كه‌ی بۆ دوو تێڕابایت به‌رز بكرێته‌وه.
گالاكسی نوێ كامێراكه‌ی به‌هێزتر ده‌بێت
پاتری ئه‌و مۆبایله تواناكه‌ی ده‌گاته چوار هه‌زار میلی ئه‌مپێر و تایبه‌تمه‌ندی خێرا شه‌حنكردنه‌وه‌ی هه‌یه، هاوكات دوو جۆر سیم كارت ده‌خوات و ده‌رچه‌ی ی‌و ئێس بی هه‌یه و قه‌باره‌ی ده‌رچه‌ی هێدفۆنیشی 3.5 ملیمه‌تره و زۆر تایبه‌تمه‌ندی تریشی بۆ دانراوه.
ئه‌وه‌ی له هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه‌كان به‌هێزتره، كامێرای ئه‌و مۆبایله‌یه سێ هاوێنه‌یه و به كوالێتی 48 و 12 و 5 مێگاپێكسڵ و كامێرای پێشه‌وه‌یشی 32 مێگاپێكسله و تایبه‌تمه‌ندی ناسینه‌وه‌ی ڕووخسار و په‌نجه‌مۆری هه‌یه، تا ئێسته هیچ زانیارییه‌كیش له‌باره‌ی نرخ و كاتی خستنه‌ڕووی بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه.