خانمان كاتێك تووشی كێشه‌كانی قژ ده‌بن، یه‌كێك له‌و ڕێیانه‌ی په‌نای بۆ ده‌به‌ن چاره‌سه‌ری پرۆتینه، بۆ ئه‌وه‌ی قژیان ته‌ندروست و گه‌شاوه و بریسكه‌دار بێت، زۆرجار به‌هۆی كارتیكه‌ری ژینگه و ریجیمكردن و ئامێره‌كانی شانه‌كردن و ئوتوی قژ و هۆكاره‌كانی تر قژ لاواز ده‌بێ و تووشی جۆره‌ها كێشه ده‌بێت، له خواره‌وه چۆنیه‌تیی هێشتنه‌وه‌ی قژ به چالاكی و سروشتی ده‌خه‌ینه ڕوو.
بۆ بووژانه‌وه‌ی قژ و له‌ناوبردنی گرفته‌كان، یه‌ك ڕێ بۆ چاره‌سه‌ركردنیان هه‌یه كه سروشتی و كارا و به‌هێزه، ئه‌میش بریتییه له به‌كارهێنانی پرۆتین، گرنگترین سووده‌كانی ئه‌م ڕێیه بریتییه له‌مانه‌ی خواره‌وه.
پرۆتین خۆراك به قژ ده‌دا و نه‌رم و خاوی ده‌كاته‌وه و كێشه و نه‌خۆشییه‌كانی قژیش له‌ناو ده‌بات
یه‌كه‌م: قژ نه‌رم و خاو ده‌كاته‌وه، سوودێكی گرنگی چاره‌سه‌ری
پرۆتین ئه‌وه‌یه تاڵه‌كانی قژ قورس ده‌كات، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات به خاوی و بێ كێشه له‌سه‌ر سه‌ر و شان بڵاو ببنه‌وه و سیمایه‌كی نه‌رم و جوان به قژ ده‌ده‌ن.
دووه‌م: ڕێ له شكانی قژ ده‌گرێ، كاتێك قژ تووشی بێهێز و شكان و له‌تبوون ده‌بێته‌وه، چاره‌سه‌ری پرۆتین زۆر كاریگه‌ره و پێویسته سوودی لێ وه‌رگرن، چونكه پرۆتین خۆراكی پێویست بۆ قژ دابین ده‌كات و به‌هێزی ده‌كات، به ته‌واوی له‌م گرفته دوورتان ده‌خاته‌وه.
سێیه‌م: به‌هێزكه‌ری قژه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆیه و گه‌رمی و كرێم و مه‌لهه‌می جیا جیا بۆ قژ له‌لایه‌ن خانمانه‌وه زۆر به‌كارده‌هێنرێت، ئه‌مه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی قژ بێهێز و لاواز ببێ، به‌ڵام پرۆتین كاریگه‌ری ئه‌م هۆكارانه له‌سه‌ر قژ له‌ناو ده‌بات و به‌هێز و چالاكی ده‌كات.