پەرلەمان بۆ ڕۆژئاوای كوردستان كۆ دەبێتەوە

:: AM:09:20:15/10/2019 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان و شێوازی هاوكاری  و یارمەتییەكان بۆ ڕۆژئاوا كۆ ببێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەم 15ـی تشرینی  یەكەم، ڕێبوار بابكەیی ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بە"وشە" رای گەیاند، ئەمڕۆ سێشەم پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی  تایبەت بە دۆخی ڕۆژئاوای كوردستان ئەنجام دەدات.

كۆبوونەوەكە بۆ ئەوەیە بزانین رۆڵی پەرلەمان چییە بۆ رۆژئاوای كوردستان 

ئەندامەكەی پەرلەمانی كوردستان گوتی، كۆبوونەوەكە بۆ ئەوەیە بزانین رۆڵی پەرلەمان چییە بۆ رۆژئاوای كوردستان و هاوئاهەنگی لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان چییان پێ دەكرێت بۆ ئەوەی ئەنجامی بدەین.

ئەوە لەكاتێكدایە سوپای توركیا لە ئاسمان و زەوی هێرشی بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان دەست پێ كردووە بە هەزاران كەس بەهۆی توركیاوە ئاوارە بوون، ئەنجوومەنی ئاسایشیش كۆبوونەوەی ئەنجام دا و كۆمكاری عەرەبیش بۆ سەركۆنەكردنی توركیا كۆبوونەوەی ئەنجام دا. 



وشە - رامیار جەواد