زێدان لە شتێكی یانەی ریال مەدرید زۆر بێزارە
زێنەدین زێدانی فڕەنسی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ئاشكرای كرد كە دڵگران و بێزارە لە زۆری ئەو ئەنگاوتنانەی كە تووشی یاریزانانی تیپەكەی دەبێت.
یانەی ریال مەدرید شەوی رابردوو لە گەڕی 19ی خولی پلە یەكی ئیسپانیا لەنێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لە یانەی مەلەگەی بردەوە، بەم سەركەوتنەش خاڵەكانی كردە 43 خاڵ و هەر ریزبەندی پێشەنگی یانەكانی خولەكەی قایمتر كرد.
لەو یارییەدا مارسێلۆی بەرگریكاری بەڕازیلی دوای تێپەڕبوونی نیو كاژێر لە گێمی یەكەم تووشی ئەنگاوتن هات و بەوهۆیەشەوە یاریگەی جێهێشت.
دوای تەواوبوونی یارییەكە زێدان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن گوتی: ئەوەی زۆر بێزارم دەكات زۆری ئەنگاوتنی یاریزانانی تیپەكەمە كە ناتوانین وەك پێویست ئاست بەرزی خۆمان لە یارییەكاندا پێشكەش بكەین.
ئاماژەی بەوەش دا كە تا ئێستا قەبارەی ئەنگاوتنەكەی مارسێلۆ دیار نییە و دوای ئەنجامدانی پشكنینی پزیشكی دەردەكەوێت كە ماوەی چەند لە یارییەكانی یانەی ریال مەدرید دوور دەكەوێتەوە.
وشە -
ئامانج ئهكرهم