بڕیارە سبەی مووچەی وەزارەتێك و توێژێك دابەش بكرێت و پێشبینیش دەكرێ كۆتایی ئەو هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەكەی بەغدا بگات.
ئەمڕۆ سێشەم 15ـی تشرینی یەكەم، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" مووچەی مانگی تەمووزی ئەمساڵی وەزارەتی شەهیدان و كەسوكاری شەهیدان و زیندانی سیاسی بە تەواوەتی دابەش دەكرێت.
پێشبینیش دەكرێت كۆتایی ئەو هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەكەی بەغدا بگات بە هەولێر
لە زانیارییەكاندا هاتووە، سبەی چوارشەم مووچەی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان دابەش دەكرێت و پێشبینیش دەكرێت كۆتایی ئەو هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەكەی بەغدا بگات بە هەولێر.
بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق، لە ناوەڕاستی هەر مانگێك عێراق بڕی 452 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان دەنێرێت و بە داهاتی ناوخۆیی و پارەی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە و فرۆشتنی نەوت مووچەی فەرمانبەران دەدرێت.
لە سەرەتای ئەمساڵ پاشەكەوتی مووچە لەسەر فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان هەڵگیرا و پێدانی مووچە ئاسایی بووەتەوە. لە پێنجی سەرەتای هەر مانگێك لە هەرێمی كوردستان مووچە دابەش دەكرێت.