مارسیدسی 2020 ئاشكرا كرا

:: PM:05:41:15/10/2019 ‌

كۆمپانیای مارسیدس بێنز نوێترین ئۆتۆمبێلی مۆدێل به‌رزی جۆری " GLC SUV" نمایش كرد كه‌ له‌ڕووی دیزاین و بۆدییه‌وه‌ زۆر به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه‌ و به‌هێز دروست كراوه‌ و بووه‌ته‌ جێی سه‌رنج له‌ پێشانگاكاندا. 

ماڵپه‌ڕی "caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل هه‌واڵێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می مارسیدس بڵاو كردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی پێ داوه‌، كۆمپانیای مارسیدس بێنز له‌ پێشانگایه‌كیدای تایبه‌تیدا نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی مارسیدس "GLC"ی مۆدێل 2020ی نمایش كرد كه‌ ئۆتۆمبێلێكی مۆدێل به‌رزه‌ و هێزێكی تایبه‌تی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ بۆدییه‌كی گه‌وره‌ و ناوازه‌ كه‌ جوانییه‌كی سه‌رنجراكێشی هه‌یه‌.

دیزاینەکەی سەرسووڕهێنەرە

كۆمپانیاكه‌ سه‌باره‌ت به‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ڕوونكردنه‌وه‌ی داوه‌ و گوتوویه‌تی، ئۆتۆمبێله‌كه‌ خاوه‌نی بۆدییه‌كی پته‌و و سه‌لامه‌ته‌، هه‌روه‌ها هێزێكی یه‌كجار زۆری بۆ دانراوه‌ كه‌ بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیتره‌ له‌گه‌ڵ هێزی بۆ 400 ئه‌سپ زیاد ده‌كات ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ به‌ یه‌كێك له‌ ئۆتۆمبێله‌ به‌هێزه‌كان هه‌ژمار بكرێت و خه‌ڵكی داواكارییه‌كی زۆری له‌سه‌ربێ، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌ تائێسته‌ نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه‌.

مارسیدس بێنز یه‌كێكه‌ له‌ كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌ڵمانیا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌م كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌ له‌ ساڵی 1986 له‌لایه‌ن "كاڕڵ بێنز" ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌، به‌ڵام به‌ فه‌رمی له‌ ساڵی 1926 ه‌وه‌ ده‌ستیان به‌كار كرد، مارسیدس ناوێكی ئیسپانییه‌ و چه‌ند چیرۆكێكی هه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌م ناوه‌ كه‌ یه‌كێك له‌ سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێت، ئه‌م ناوه‌ له‌ كچی كاڕل بێنزه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ ناوی مارسیدس بووه‌، ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ كۆمپانیاكه‌ به‌ناوی ئه‌م كچه‌وه‌ بكرێت.












وشە - ڕۆزی عه‌بدولره‌حمان