له شاری به‌یرووت پایته‌ختی
لبنان، خۆپیشاندان له دژی له‌شكركێشیی سوپای توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا له‌لایه‌ن
كوردانی نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته كرا و له‌لایه‌ن خه‌ڵكی شاره‌كه‌شه‌وه پشتیوانیی خۆیان
بۆ دۆزی كورد و دژایه‌تییان بۆ ئه‌و داگیركارییه‌ی توركیا ده‌ربڕی.
له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی
له وڵاتانی دنیا بۆ پشتیوانی له ڕۆژهه‌ڵاتی كورد و دژایه‌تیی له‌شكركێشی توركیا،
له شاری به‌یرووت پایته‌ختی لبنانیش خۆپیشاندانێك له‌لایه‌ن كوردانی دانیشتووی ئه‌و
وڵاته ڕێك خرا و تێیدا ژماره‌یه‌ك عه‌ره‌بی لبنانیش هاوسۆزی خۆیان بۆ دۆزی كورد
ده‌ربڕی و به‌شداریی خۆپیشاندانه‌كه‌یان كرد.
پۆلا یه‌عقووبییان ئه‌ندامی
په‌رله‌مانی لبنانی، وه‌ك ژه‌ماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تیی و سیاسیی ئه‌و وڵاته چووه
ناو ئاپۆرای خۆپیشاندانه‌كه و گوتارێكیشی پێشكه‌ش كرد و تێیدا گوتی، قوربانیانی
ئه‌م داگیركارییه شه‌هیدن و ئێمه‌ش گه‌لێكین باش له قوربانی و شه‌هیدبوون تێ ده‌گه‌ین،
باش له مانای سته‌م تێ ده‌گه‌ین و ئێوه‌ش ڕه‌نگه سته‌ملێكراوترین گه‌لی ناوچه‌كه
بن و به‌سه‌ر چوار وڵات به سته‌م دابه‌شیان كردوون و قبووڵیشیان نییه بڵێن ئێوه‌ش
گه‌لێكی سه‌ربه‌خۆن و به‌شێك نین له‌و وڵاتانه‌ی به‌سه‌ریاندا دابه‌ش بوون.
له‌پێناو خوێنی شه‌هیدانتان ده‌بێ به‌رده‌وام بن
له‌ناو كه‌سایه‌تی و
نووسه‌ره‌كانی لبنان، هه‌میشه تێگه‌یشتنێكی فراوان به‌رانبه‌ر دۆزی كورد هه‌بووه
و به‌رده‌وام پشتیوانیی خۆیان ده‌ربڕیوه، له كاتی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی
كوردستانیشدا، گه‌وره نووسه‌رانی ئه‌و وڵاته كه گه‌وره نووسه‌ری هه‌موو عه‌ره‌بن،
به ئاشكرا له میدیاكانه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و مافی ڕه‌وای كورد ده‌یاننووسی.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره
له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێ، من نامه‌وێ له ڕوویه‌كی سیاسی بدوێم چونكه بێزار
بوون له سیاسه‌ت، ته‌نیا له ڕووی مرۆڤایه‌تییه ده‌ڵێم ئێوه شایه‌نی هه‌موو مافێكی
خۆتانن به‌ڵام ڕاست ده‌كه‌ن كه ئێوه‌ی كورد جگه له چیاكان دۆستتان نییه، مه‌گه‌ر
خه‌ڵكێكی وه‌ك ئێمه‌ش كه وه‌ك ئێوه له مانای سته‌م و چه‌وسانه‌وه تێ ده‌گه‌ین
و به‌سه‌ر ئه‌و قۆناغانه‌دا تێپه‌ڕیوین.
ئەو پەرلەمانتارە
لبنانییە درێژە بە گوتەکانی دەدات و دەڵێ، بەڕاستی ئەوەی خوێنڕێژی بکات و بیەوێ
داگیرکاری بکات، هەرگیز لە مانای مرۆڤایەتی و ڕەوشت و خواش تێ نەگەیشتووە. بەداخەوە
من ناتوانم پێتان بڵێم لە کۆتاییدا حەق سەردەکەوێ، نامەوێ قسەی بریق‌وباق بکەم، بەڵام
دەڵێم پێویستە پشتیوانی ئەو حەقە بکەین و ئێوەش دەبێ بەردەوام بن لە خەبات لە پێناو
مافەکانتدا، چونکە ئەوانەی خوێنیان ڕشتووە بۆ ئەوەیە ڕێگەکەیان بەردەوام بێت نەوەک
ئێمە لەبیریان بکەین.
"من لێرە دەمەوێ
ئەوەشتان پێ بڵێم، گەلان وەک دەسەڵاتەکانیان نین و دڵنیا بن ئێستە لەناو خەڵکی سڤیلی
تورکیادا کە تورکن بڕوایان بە مافەکانتان هەیە، چونکە مرۆڤدۆستەکان هەمیشە بڕوایان
بە مافی خەڵکی هەیە.”
وێڕای ئەو پشتیوانییانەی
لەلایەن بەشێکی عەرەب بۆ دۆزی کورد و ڕۆژئاوای کوردستان کرا، بەگشتی عەرەب مێژوویەکی
پرشنگداریان بەرانبەر کورد نییە و سەردەمی ڕژێمی بەعس هاوکارییان دەکرد بۆ ئەوەی
ئەنفالی کورد بکات، لە سووریا‌ن بە هەمان شێوە پشیتوانی دەکرا و لەم ڕووداوانەی
هێرشی داگیرکاریی تورکیا، بەشێکی زۆر لە عەرەبەکان دژایەتیی کوردیان کرد و
ئەردۆغانیان بە پشتیوانێکی مەزنی ئیسلام دانا بۆ ئەوەی بەسەر کورددا زاڵ بێت و وەک
کافر و بێ‌بڕوا بەرابنەر کورد مامەڵەیان دەکرد.
پۆڵا یەعقووبییان،
وەک کەسێکی جیاواز کە دەکرێ بگوترێ وڵاتەکەشی بە گشتی لەچاو وڵاتانی دیکەی عەرەبی
جیاوازە، باسی لەوەش کردووە، بەشێکی زۆری لبنانی ڕەچەڵەکیان کوردە و شاخەکانی
خۆیان بە شاخەکانی کوردستان دەپێوێ و دەڵێ ئێمە لەمێژە دۆزی خۆمان بە ئێوە بەراورد
کردووە.
وێڕای ئەوەی ئەم
پەرلەمانتارە پێی وایە ئەوانەی خۆیان ستەمیان بینیبێ لە ستەمی سەر گەلانی تریش تێ
دەگەن، بە پێچەوانەوە گەلی فەلەستینی و حکوومەتەکەشیان وێڕای ئەو هەموو ستەمەی
لەلایەن ئیسرائیلەوە لێیان دەکرێ، بە تەواوی پشتگیریی حکوومەتی تورکیایان کرد و
ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکەشییان بە کارێکی پیرۆز وەسف کرد و لەسەر شەقامەکاندا
چەندان ڕێپێوان و گردبوونەوەی پشتیوانی‌یان بۆ جەندرمە دەربڕی و دوعای سەرکەوتنیان
بۆ دەکردن کە لەو غەزایەی دەیکەنە سەر کورد بەبێ زیان ڕزگاریان بێت چونکە ئەوە
فەتحی ئیسلامە و قسەکەی ئەردۆغانیشیان دەگوتەوە کە دەیگوت: ئەمە سوپای موحەممەدە
بۆ سەر بێبڕوایان.
ڕۆژی نۆی تشرینی یه‌كه‌م/
ئۆكتۆبه‌ر، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا، ئۆپراسیۆنی "كانی ئاشتی"
ڕاگه‌یاند كه بریتییه له داگیركردنی به‌شێكی خاكی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌بیانووی
پاراستنی وڵاته‌كه‌ی له هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل. هێرشه‌كه سه‌ره‌تا بۆ سه‌ر چه‌ند
ناوچه‌یه‌كی شاری سه‌رێ كانی بوو، دواتر بۆ ناوچه‌كانی تر بڵاو بووه‌وه.