كۆمپانیای سامسۆنگ ڕای گه‌یاند كه ئێسته كار بۆ دروست كردنی یه‌كێك له نوێترین به‌رهه‌مه‌كانی ده‌كات كه له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی ناوازه دروستی ده‌كات و هه‌وادارانی سه‌رسام ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین به‌رهه‌می سامسۆنگ بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین به‌رهه‌می به‌ناوی "Galaxy A91"ی نمایش كرد كه جوانترین دیزاینی بۆ داناوه له‌گه‌ڵ خێراترین پرۆسێسه‌ری كه خاوبوونه‌وه‌ی نییه.
سامسۆنگ ته‌نیا دیزاینی ده‌ره‌وه‌ی ئاشكرا كردووه له‌گه‌ڵ چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌ره‌تایی وه‌ك، قه‌باره‌ی شاشه‌كه‌ی كه گه‌وره‌ترین شاشه بۆ داناوه و 6.70 ئینجه له‌گه‌ڵیدا پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی 855ی بۆ داناوه، جگه له‌وه‌یش ڕامی هه‌شت گێگابایته كه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی زۆری پێ به‌خشیوه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له داهاتوودا ده‌یخاته بازاره‌وه تا ئێسته نرخه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.