خه‌وزڕانی
منداڵان له نیوه‌ی شه‌و و كه‌مخه‌وی، یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی كه ڕووبه‌ڕووی دایك و باوكان ده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده منداڵ پێویسته تا خۆگرتن و به‌هێزبوونی ڕۆژانه زۆرترین كات بخه‌وێت، به‌ڵام زۆرجار منداڵان به‌هۆی ئێش و ئازار تووشی خه‌وزڕان ده‌بن، به‌ڵام پێویسته ناكات نیگه‌ران بن و ئه‌م هه‌نگاوانه بگرنه‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به خێرایی منداڵه‌كه‌ت بخه‌وێت.
یه‌كه‌م: دره‌نگ بردنیان بۆ ناو جێگا، منداڵ دوای هاتنه دنیای هه‌موو شته‌كان جیاواز و نوێن، بۆیه هه‌میشه حه‌ز به جووڵه و یاریكردن ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه شه‌و و خه‌وتن و مات و بێده‌نگی به كاتێكی ناخۆش و بێزاركه‌ر ده‌زانێت، بۆیه باشتره دره‌نگ بیانخه‌وێنن و یان به‌ر له خه‌وتن یاری و جووڵه‌ی زۆریان پێ بكه‌ن تا شه‌كه‌تبوون و دواتر بچنه ناو خه‌وێكی قووڵه‌وه، هاوكات ئه‌و ژووره‌ی منداڵی لێ ده‌خه‌وێ، پێویست كه‌مێك ڕووناك بێ و ده‌نگی مۆزیكێكی كزیشی لێ هه‌بێت، به‌مشێوه‌یه منداڵ هه‌م ده‌خه‌وێ و هه‌میش شه‌و به بێزاركه‌ر نابینێت.
منداڵ به تاریكی و بێ جووڵه‌یی په‌ست ده‌بێ، بۆیه زۆر ڕقی له شه‌وه، پێویسته ته‌واو شه‌كه‌تی كه‌ن به یاریكردن ئنجا بیخه‌وێنن
دووه‌م: به‌ئاگاهاتن له نیوه شه‌و، هه‌ندێك منداڵ به‌هۆی ترسه‌وه له نیوه‌ی شه‌و خه‌به‌ریان ده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات بگرن، چونكه وا هه‌ست ده‌كه‌ن، ئیتر ناتوانن بخه‌ونه‌وه و دایك و باوكیشیان له خه‌ودایه و كه‌س نییه یارییان له‌گه‌ڵ بكات و به ده‌میانه‌وه بێت، له‌م حاڵه‌ته پێویسته منداڵه‌كه‌ت هێور بكه‌یته‌وه و ده‌ست به پشتیا بهێنێت و له باوه‌شی بگریت، تا هه‌ست به دڵنیایی بكات، ئه‌وكات یه‌كسه‌ر ده‌خه‌وێته‌وه.
سێیه‌م: زوو به ئاگا هاتن له به‌یانیان، هه‌ندێك منداڵ هه‌ن له‌گه‌ڵ جریوه‌ی باڵنده‌كان و ده‌ركه‌وتنی تیشكی خۆر به ئاگادێن و له خه‌و ڕاده‌بن، هۆكاری ئه‌م بهئاگاهاتنهوهیش بۆ برسیه‌تی و بوونی ژاوه‌ژاوی زۆر له ژووره‌وه و هاتنی تیشكی زۆری ڕووناكی وا ده‌كات له خه‌و ڕا بن، بۆیه پێویسته ئه‌و هۆكارانه له ژووری منداڵ بنه‌بڕ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی دره‌نگ به ئاگا بێنه‌وه.
چواره‌م: دوور خستنه‌وه‌یان له خه‌وی دوای نیوه‌ڕۆ، نووستنی منداڵ له دوای نیوه‌ڕۆ وا ده‌كات شه‌وان خه‌ویان لێ نه‌كه‌وێت، بۆیه پێویسته ڕێ له منداڵ بگرن له‌و كاته بخه‌وێت، بۆ منداڵی ته‌مه‌نی زۆر بچووك كێشه نییه، به‌ڵام كاتێك ته‌مه‌نیان له ساڵێك زیاتر ده‌بێ، ده‌بێ دووریان بخه‌نه‌وه له خه‌وتنی دوای نیوه‌ڕۆ.