زرگانه‌وه‌ی گوێیه‌كان حاڵه‌تێكه تووشی زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌بێت، هه‌ندێجار یه‌ك گوێ و زۆرجاریش هه‌ردوو گوێی مرۆڤ ده‌گرێته‌وه، ئه‌م حاڵه‌ته به هیچ شێوه‌یه‌ك به نه‌خۆشی هه‌ژمار ناكرێ، به‌ڵام به نیشانه‌ی تووشبوون به چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك داده‌نرێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنیشی پێویسته ئه‌م وه‌رزشانه‌ی خواره‌وه بكه‌ن.
یه‌كه‌م: هه‌ناسه‌دانی قووڵ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی هه‌ناسه‌دانی قووڵ زۆر باشه ، بۆ ئه‌وانه‌ی فشاری ده‌روونی زۆریان له‌سه‌ر، هاوكات بۆ زرگانه‌وه‌ی گوێیه‌كانیش زۆر كاریگه‌ره و كۆتایی به‌م حاڵه‌ته ده‌هێنێت. پێویسته بۆ ماوه‌ی چوار چركه هه‌ناسه به ئارامی و قووڵی هه‌ڵمژیت و دواتریش به چوار چركه هه‌ناسه بده‌یته‌وه و 20 جار ئه‌م حاڵه‌ته دووباره بكه‌یته‌وه.
زرنگانه‌وه‌ی گوێیه‌كان نه‌خۆشی نییه، به‌ڵكوو نیشانه‌ی سه‌ره‌تای تووشبوون به چه‌ندان نه‌خۆشی
دووه‌م: خاوبوونه‌وه‌ی ماسوولكه، باشتره ئه‌م وه‌رزشه له كاتی پشوودان ئه‌نجام بدرێ، كاتێك به ته‌نیا له ژوورێك دابنیشته و هێز له ماسوولكه‌كان بۆ ماوه‌ی هه‌شت چركه كۆ بكه‌وه واته ماسوولكه‌كان گرژ بكه، دواتر خاویان بكه‌ره‌وه، ئه‌مه‌یش زۆر سوودی بۆ ماسوولكه‌كانی نێوچه‌وان و سه‌ر به گشتی ده‌بێ و
زرنگانه‌وه‌ی گوێیه‌كان به كۆتا دێنێت.
سێیه‌م: شلكردنه‌وه‌ی مل، بڕبڕه‌كانی مل زۆرترین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌و دیارده‌یه هه‌یه، بۆیه پێویسته ڕۆژانه پێنج جار ڕاهێنانی مل ئه‌نجام بده‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی گرژی ماسوولكه‌كانی ده‌وروبه‌ری مل كه‌م بكه‌یته‌وه و به‌مشێوه‌یه كۆتایی به زرنگانه‌وه‌ی گوێیه‌كان دێت.