لە هەولێر پێشانگایەک بۆ كەلوپەلی میسری كرایەوە

:: AM:10:24:16/10/2019 ‌
پێشانگایەكی تایبەت بە كەلوپەل و خواردن و كاری دەستی و جلوبەرگی میسری  لە هەولێر دەكرێتەوە و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێك بەردەوام دەبێت. 

ئەمڕۆ چوارشەم 16ی تشرینی یەكەم، سۆران قادر سەرپەرشتیاری پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بە "وشە"ی راگەیاند، ئەو پێشانگایە ساڵانە دەكرێتەوە لەلایەن حكوومەتی میسر بۆ هەندێك كەلوپەلی كاری دەستی میسری.

كاری ده‌ستی و كه‌لوپه‌لی سه‌نڕاكێش پیشان ده‌ده‌رێت
ئەو سەرپەرشتیارە ئەویشی خستەڕوو، بەشێك لە جلوبەرگ و خواردن هەندێك لە كارە سەنجراكێشەكانی كە بە دەست ئەنجام دەدرێن. هەرێمی كوردستان و وڵاتی میسر پێوەندییەكی بە هێز و نزیكی تەواویان هەیە لە رووی كۆمەڵایەتی و شارستانیەتی و مێژوویی.

ئەمساڵ شەشەمین ساڵی بەڕێوەچوونی ئەو پێشانگایەیە کە بە فەرمی وڵاتی میسر لە پایتەختی هەرێمی کوردستان دەیکاتەوە.



وشە - زریان تەها