به‌مدواییه پڕوپاگه‌نده‌یه‌كی زۆر له‌باره‌ی دۆخی ته‌ندروستیی هونه‌رمه‌ندی دیاری كۆمیدیای عه‌ره‌بی عادل ئیمام بڵاو بووه‌وه گوایه تووشی نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه بووه و له نه‌خۆشخانه كه‌وتووه. به‌ڵام ئه‌ستێره‌ی سینه‌مای عه‌ره‌بی "لوبلوبه" هه‌وادارانی ئیمام دڵنیا ده‌كاته‌وه كه ته‌ندروستیی زۆرباشه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" له خولی 35ی فێستیڤاڵی ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی سینه‌مایی لوبلوبه‌ی به‌گیر هێنا و هه‌واڵی ته‌ندروستیی عادل ئیمامی لێ پرسی، ئه‌ویش گوتی ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌وه ده‌گوترێ، به‌هیچ شێویه‌ك راست نییه، عادل ئیمام ته‌ندروستیی زۆرباشه و كێشه‌ی ته‌ندروستیی و هیچ نه‌خۆشییه‌كی نییه.
عادل ئیمام ته‌ندروستیی زۆرباشه و كێشه‌ی ته‌ندروستیی و هیچ نه‌خۆشییه‌كی نییه
زیاتر روونی كرده‌وه، به‌رله‌وه‌ی من بێمه ئه‌م فێستیڤاڵه، من و ئیمام پێكه‌وه بووین، ئه‌و ئێسته خه‌ریكی وێنه‌گرتنی درامای "فلانتینۆ"یه كه تێیدا هونه‌رمه‌ند ده‌لال عه‌بدولعه‌زیز به‌رانبه‌ر به عادل ئیمام رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌بینێ.
عادل ئیمام له ساڵی 1940 له شاری مه‌نسووره‌ی میسر له دایك بووه، به یه‌كێك له ناوه زۆر دیاره‌كانی هونه‌ری عه‌ره‌بی و میسری هه‌ژمار ده‌كرێت كه وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی كۆمیدیی زۆر ناودار ده‌رده‌كه‌وێت. كۆلیجی كشتوكاڵی له زانكۆی قاهیره ته‌واو كردووه. له ساڵی 1962 بووه‌ته ئه‌ندامی تیپی شانۆیی ته‌له‌ڤزیۆنی میسر و هه‌ر له‌وێوه وه‌ك ئه‌كته‌رێكی كۆمیدی ناسرایه‌وه.
جیا له‌وه‌ی له چه‌ند فیلمێكدا رۆڵی مامناوه‌ندیی ده‌بینی، به‌ڵام له ساڵی 1971دا به شانۆگه‌ریی "مدرسه المشاغبین" وه‌ك ئه‌ستێره‌یه‌كی كۆمیدی ئاماژه‌ی پێ ده‌دراكه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان حه‌سه‌ن مسته‌فا، سه‌عید ساڵ و یوونس شه‌له‌بی، نواندنی كرد، به‌دوایدا له ساڵی 1975، شانۆگه‌ریی "شاهد مشافش حاجه"ی پێشكه‌ش كرد كه ماوه‌ی حه‌وت ساڵ به‌رده‌وام بوو له پێشكه‌شكردن.
له‌دوای ئه‌و كاره هونه‌رییانه‌دا، ئیمام چه‌ندین شانۆگه‌ریی زۆر ناودار و فیلمی پڕۆفیشناڵی سینه‌مایی پێشكه‌ش كرد كه تا ئێسته‌یش كه خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه، كه‌چی فیلمه‌كانی هه‌شتا و نه‌وه‌ته‌كانی جه‌ماوه‌رێكی زۆریان هه‌یه. عادل ئیمام جیا له خه‌ڵاته عه‌ره‌بییه‌كان، خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی بیانییه كه له زۆربه‌ی فێستیڤاڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه.
لوبلوبه كه خاتوونه ئه‌كته‌ر و گۆرانیبێژ و نمایشكارێكی عه‌ره‌به و له دنیای سینه‌مادا ئه‌ستێره‌یه‌كی دیاره. ناوی راستینه‌ی "نینوشكا مانول كۆبلیان"ه. به‌ڕه‌گه‌ز سووریاییه و له ساڵی 1945 له شاری حه‌له‌ب له دایك بووه، به‌ڵام له منداڵییه‌وه له میسر نیشته‌جێ بووه و له‌و وڵاته‌دا ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه. وه‌ك سه‌ره‌تا به لاساییكردنه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان ده‌ستی پێ كردووه و به‌دوایدا خۆی له‌سه‌ر شانۆ و سینه‌مادا بینیوه‌ته‌وه، خاوه‌نی ده‌یان فیلمی سینه‌ماییه و له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌ندا كۆن و گه‌وره‌كان كاری كردووه. تا ئێسته‌ش له‌كاری هونه‌ریدا كێبه‌ركێی گه‌نجه‌كان ده‌كات.