به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنانه‌ی له‌لایه‌ن شاره‌زایانی ته‌كنه‌لۆجییه‌وه بۆ مۆبایلی گالاكسی ئێس 10 ئه‌نجام دراوه، ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یاندرا كه به باشترین مۆبایلی ئه‌ندرۆید داده‌نرێت له سه‌رانسه‌ری دنیادا.
ماڵپه‌ڕی "
thesun"ی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌باره‌ی به‌هێزترین مۆبایلی ئه‌ندرۆید بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، سامسۆنگ له حه‌وتی ئاداری ئه‌مساڵدا مۆبایلێكی به‌ناوی "گالاكسی ئێس 10" خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌ی خستیه بازاڕه‌وه چه‌ندان كه‌سی شاره‌زای بواری ته‌كنه‌لۆجی هه‌ستان به تاقیكردنه‌وه‌ی گشتی له‌سه‌ری و دوای ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ ماوه‌ی حه‌وت مانگ ئه‌مرۆ راگه‌یانرا كه گالاكسی ئێس 10 باشترین مۆبایلی ئه‌ندرۆیدی ساڵی 2019یه.
ئەمرۆ گالاكسی ئێس 10 به باشترین مۆبایلی ئه‌ندرۆید راگەیاندرا
مۆبایلی تریش هه‌ن له ركابه‌ریدان بۆ باشترین مۆبایلی ئه‌ندرۆید وه‌ك "هواوی، وه‌ن پله‌س، سۆنی و گووگڵ" و چه‌ندان كۆمپانیای تر، به‌ڵام كۆمپانیای سامسۆنگ توانی له‌ڕێی باشی كوالێتی مۆبایله‌كه‌ی و به‌هێزییه‌وه ركابه‌رییه‌كه به‌رێته‌وه و مۆبایله‌كه‌ی ببێته باشتر مۆبایلی ئه‌ندرۆید له دنیادا.
سامسۆنگ كۆمپانیایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی كۆریای باشووره كه تایبه‌ته به دروستكردنی به‌رهه‌مه ئه‌لیكترۆنییه‌كان، له ساڵی 1938 دامه‌زراوه و ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌هێزه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و خاوه‌نی باشترین مۆبایله له دنیادا و رۆژانه به ملیۆنان به‌رهه‌می ئه‌و كۆمپانیایه ده‌فرۆشرێن.