له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگى رابردوودا، بۆ دووه‌م جاره باس له ئه‌ردۆغان و خاوه‌ندارێتى چه‌كى ئه‌تۆمى ده‌كرێت، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌بوو كه به راشكاوى گوتى "ده‌مانه‌وێ ببینه خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى" دووه‌م جاریش چه‌ند رۆژێكه له‌گه‌ڵ زیادبوونى گرژییه‌كانى ناوچه‌كه، باس له مه‌ترسى ئه‌و 50 كڵاوه‌ى ئه‌تۆمییه ده‌كرێت كه خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه و له بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیك دانراون، به‌ڵام ده‌كرێت وه‌ك بارمته‌یه‌ك به‌ده‌ست ئه‌ردۆغانه‌وه بێت.
له سه‌ره‌تاى مانگى ئه‌یلوولى رابردوو ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا بۆ یه‌كه‌مجار باسى ئه‌تۆمى كرد و گوتى "چه‌ندان ده‌وڵه‌ت چه‌كى ئه‌تۆمیان هه‌یه، بۆ ئێمه ئه‌و مافه‌مان نه‌بێت". دواتریش دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه ئه‌وان له ده‌سه‌ڵاتى توركیا هه‌وڵ ده‌ده‌ن وڵاته‌كه‌یان ببێته خاوه‌نى چه‌كى ئه‌تۆمى.
ئه‌و لێدوانه‌ى ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی چه‌كى ئه‌تۆمى ناڕه‌زایى لێ كه‌وته‌وه و سه‌رنجى به‌رپرسانى دنیاى راكێشا، چونكه به‌ر له هه‌موو شتێك توركیا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه واژووى له‌سه‌ر په‌یماننامه‌ى رێگرى له بڵاوبوونه‌وه‌ى چه‌كى ئه‌تۆم كردووه.
ئه‌و جاره‌ى یه‌كه‌م بوو. چه‌ند رۆژێكیشه له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى گرژییه‌كانى ناوچه‌كه و ناجێگریى پێوه‌ندى ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌سه‌ر ئاستى راگه‌یاندن، واى كردووه بابه‌تێكى تر بێته ئاراوه كه ئه‌ویش پێوه‌ندى به چه‌كى ئه‌تۆمییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام ئه‌م ئه‌تۆمه‌ى باس ده‌كرێت خاوه‌ندارێتییه‌كه‌ى بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه و له بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیكى توركیا دانراون.
ئه‌نجه‌رلیك له‌گه‌ڵ هه‌ر كێشه‌یه‌كى نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
هه‌ر گرژییه‌ك له نێوان توركیا و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان سه‌رهه‌ڵبدات، ئه‌وا جارێكى تر بابه‌تى بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیك زیندوو ده‌بێته‌وه، جا هه‌ر جاره‌ى به جۆرێك. له‌وانه له ساڵى 2018 كاتێك كێشه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا به هۆى گرتنى قه‌شه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكییه‌وه دروست بوو، ئه‌وا كۆمه‌ڵێك پارێزه‌رى سه‌ر پارتى ده‌سه‌ڵاتدار له توركیا هه‌وڵیان ده‌دات سكاڵایه‌ك به‌رز بكه‌نه‌وه و بنه‌كه‌ى ئه‌نجه‌رلیك دابخه‌ن.
ئه‌م جاره‌یش له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنى هێرشى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان جارێكى تر بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیك كه‌وته‌وه به‌رباسى میدیاكان. به‌تایبه‌تى ئه‌م جاره باس له‌و كڵاو ئه‌تۆمییانه ده‌كرێت كه ژماره‌یان 50 دانه‌یه و له بنكه‌كه دانراون.
50 كلاوه‌ى ئه‌تۆمى ئه‌مه‌ریكا له توركیان
بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیك كه‌ى دانراوه؟
بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیكى ئه‌مه‌ریكى له ساڵى 1943 بڕیارى دامه‌زراندنى دراوه، به‌ڵام به‌هۆى جه‌نگى دووه‌مى جیهان، دوا خراوه و تا له ساڵى 1951 ده‌ست به دروستكردنى كراوه و چوار ساڵى خایاندووه. بنكه‌كه 10 كیلۆمه‌تر له شارى ئه‌ده‌نه دووره. له ساڵى 1954 ئه‌مه‌ریكا وتوركیا له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون به‌هاوبه‌شى بنكه‌كه به‌كار بهێنن.
بنكه‌كه فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك له خۆ ده‌گرێت و ده‌توانێ 57 فڕۆكه‌ى جه‌نگى تێدا جێگیر بكرێت. جیا له بوونى حه‌وت هه‌زار سه‌رباز له بنكه‌كه، كۆمه‌ڵگایه‌كى تایبه‌ت بۆ خێزانى ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییانه له بنكه‌كه كراوه‌ته‌وه.
له هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌ى له ناوچه‌كه روویان داوه و ئه‌مه‌ریكا تێیدا به‌شدار بووه، ئه‌م بنكه‌یه به‌كار هاتووه له‌وانه شه‌ڕى ئه‌فغانستان و شه‌ڕى داعش له 2015 . ئه‌وه‌ى چه‌ند رۆژه میدیاكانى ئه‌مه‌ریكاى نیگه‌ران كردووه بوونى ئه‌و 50 كڵاوه‌ى ئه‌تۆمییه كه له بنكه‌كه دانراون.
چه‌كى ئه‌تۆمى ئه‌مه‌ریكا بارمته‌ى ده‌ستى ئه‌ردۆغانه
رۆژنامه‌ى
نیویۆرك تایمزى ئه‌مه‌ریكى له راپۆرتێكدا ئاشكراى كردووه، ئه‌مه‌ریكا تاوتوێى كێشانه‌وه‌ى چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان ده‌كات له بنكه‌ى ئه‌نجه‌رلیكى توركى، به‌ڵام تا ئێسته نه‌گه‌یشتووه‌ته بڕیارێك.
به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى كه ناوى له راپۆرته‌كه ئاشكرا نه‌كراوه ده‌ڵێ، "ئه‌و چه‌كه ئه‌تۆمییانه بوونه‌ته جۆرێك له بارمته به‌ده‌ست ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا". دواتریش ده‌ڵێ "ده‌ركردنى ئه‌م چه‌كانه له توركیا ماناى ئه‌وه‌یه كۆتایى به هاوپه‌یمانى ئه‌مه‌ریكا و توركیا ده‌هێنرێت".
شاره‌زایان به‌رده‌وامن له‌وه‌ى حكوومه‌تى ئه‌مه‌ریكا له‌و چه‌كانه ئاگادار بكه‌نه‌وه و ترسى ئه‌وه‌یان بده‌نێ كه توركیا به‌كارى بهێنێ، جیفرى لویس به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى جیمس مارته بۆ توێژینه‌وه ده‌ڵێ، "ئه‌مه یه‌كه‌م جاره وڵاتێك چه‌كى ئه‌تۆمى به‌ده‌ست بهێنێ و له دژى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایش به‌كاریان بهێنێ".
به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى : چه‌كى ئه‌تۆمى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك بارمته‌یه‌كه به‌ده‌ست ئه‌ردۆغانه‌وه
تا ئێسته به‌هۆى ئه‌و هێرشه‌ى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان و سنوورى سووریا ئه‌نجامى داوه، ئه‌مه‌ریكا كۆمه‌ڵێك به‌رپرسى حكوومه‌تى توركیاى سزا داوه و باس له سزاى زیاتریش ده‌كرێت، بۆیه به دوور نازانرێت له رۆژانى داهاتوودا توركیا په‌نا بۆ كارتى تر‌ى گوشار ببات، ره‌نگه یه‌كێك له كارته به‌هێزه‌كانیش ئه‌و چه‌كانه بن.
بۆیه به‌رپرسه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه به رۆژنامه‌ى نیویۆرك تایمزى گوتووه، ده‌بوو ئه‌م چه‌كانه پێشتر له ناو ببرێن، چونكه مانه‌وه‌یان به‌م شێوه‌یه‌ى ئێسته مه‌ترسیداره. هه‌ڵبه‌ته ئه‌م چه‌كانه له رۆژگارى جه‌نگى سارد له بنكه‌كه دانراون.