سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان، له‌باره‌ى دۆخى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ڵێت، حزبه‌كانى كوردستان له‌سه‌ر دۆخى ڕۆژئاوا پێوه‌ندى له نێوانیان هه‌بووه و هه‌وڵه‌كانیش له باشووره‌وه بۆ ڕۆژئاوا به‌رز ده‌نرخێنێ.
دۆخى ڕۆژئاواى كوردستان، تا ئێسته وئاڵۆزه و بۆردمانى توركیا بۆ چه‌ند شارێك به‌رده‌وامه. ڕۆژى نۆى ئه‌م مانگه دواى ئه‌وه‌ى ئۆپراسیۆنى توركیا بۆ داگیركردنى ڕۆژئاوا ده‌ستى پێ كرد، حزبه كوردستانییه‌كانى باشوورى كوردستان په‌یامى نه‌ته‌وه‌یى و هه‌ڵوێستى خۆیان ڕاگه‌یاند و به چڕى پشتگیریان له ڕۆژئاوا كرد جیا له‌وه‌ى ئه‌ندان خۆپێشاندان و گردبوونه‌وه ئه‌نجام دران.
له‌و كاته‌وه‌ى هێرشى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستى پێ كردووه و حزبه‌كان و سیاسییه‌كان له باشوور سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن چۆن مه‌ترسییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه
سه‌عدى ئه‌حمه‌د پیره ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان بۆ "وشه" گوتى، له‌و كاته‌وه‌ى هێرشى توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ستى پێ كردووه و حزبه‌كان و سیاسییه‌كان له باشوور سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن چۆن مه‌ترسییه‌كان كه‌م بكه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى په‌یه‌ده كه كردى، ڕۆڵى باشوورى كوردستانى تێدا بوو.
پیره گوتى، هه‌ڵوێستى لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان زۆر گرنگ بوو ته‌نانه‌ت به‌رده‌وام پێوه‌ندى له نێوان سه‌ركرده و لایه‌نه‌كان هه‌بوو، ئه‌وه واى كرد ته‌نانه‌ت هه‌موو ناكۆكییه‌كان وه‌لا بنێین و نه‌ته‌وه‌ییانه بیر بكه‌ینه‌وه.
به‌رپرسه‌كه‌ى یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستان ئاماژه‌ى به‌وه كرد، هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌بێ موزایه‌ده پشتگیرى ڕۆژئاواى كوردستانیان كرد.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر سه‌رۆك بارزانى له په‌یامێكدا ڕاى گه‌یاند، بۆ دۆخى ڕۆژئاواى كوردستان كاتى موزایه‌ده نییه و پێویسته به یه‌كگرتووى پشتیوانى بكه‌ین.