سوپاى سووریا دواى ڕێككه‌وتنه‌كه‌ى یه‌په‌گه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى سووریا، ئێسته ناوچه به ناوچه له ڕۆژئاواى كوردستان نزیك ده‌بنه‌وه، ئه‌مڕۆ ئه‌و سوپایه گه‌یشتنه سه‌نته‌رى كۆبانێ.
كه‌ناڵى كوردستان24 بڵاوى كرده‌وه، ئه‌و هێزه سه‌ربازیه‌ی سوپای سووریا كه له نزیك پردی قه‌ره‌قۆزاقی سه‌ر رووباری فورات له سنووری كۆبانێ كۆكرابوونه‌وه له پرده‌كه په‌ڕینه‌وه و گه‌یشتنه ناو شاره‌كه.
به هه‌موو توانایه‌ك رووبه‌ڕووی تاوانه‌كانی توركیا ده‌بینه‌وه
هاوكات ئه‌فسه‌رێكی سوپای سووریا دڵنیایی دایه خه‌ڵكی كۆبانێ و گوتی: پێویست به هیچ ترس و نیگهرانیهك ناكات و دووپاتیشی كرده‌وه، به هه‌موو توانایه‌ك رووبه‌ڕووی تاوانه‌كانی توركیا ده‌بینه‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر نوورى بریمۆ نوێنه‌رى ئه‌نه‌كه‌سه له هه‌رێمى كوردستان ڕاى گه‌یاندبوو، سوپاى سووریا له داهاتووى تۆڵه‌ى خۆیان له كورده‌كان ده‌كه‌نه‌وه. هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه كردبوو كه ئه‌و سوپایه به‌بێ ئۆتۆمبێلى سه‌ربازى و به پاس دێنه سنوورى ڕۆژئاواى كوردستان.
ڕۆژى نۆى ئه‌م مانگه توركیا ئۆپراسیۆنى بۆ داگیركردنى ڕۆژئاواى كوردستان ده‌ست پێ كرد، دواتر یه‌په‌گه ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ سوپاى سووریا كرد تا بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ى كه پێشتر به‌شه‌ڕ لێیان سه‌ندرابوو.