ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر كورد هێنده به‌هێز بوو، پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق له هه‌ولێره‌وه ده‌كرا. ده‌ڵێت، دوای ڕووداوه‌كانی كه‌ركووك، كورد ئه‌و پێگه به‌هێزه‌ی له ده‌ست دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 16ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، دیار محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی دوو له سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به دڵنیایه‌وه پێگه‌ی كورد له دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر له عێراق لاواز بوو، پێش ئه‌و ڕووداوانه كورد له ناوچه‌كه هێنده به‌هێز بوو، پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق له هه‌ولێر ده‌كرا، به‌ڵام دوای ڕووداوه‌كان كورد ئه‌و پێگه‌ی له ده‌ست دا.
كاتێك نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق تێك ده‌چوو، په‌نایان بۆ كور ده‌هێنا
زیاتر گوتى، كورد له به‌رانبه‌ر عێراقدا گه‌یشتبووه پێگه‌یه‌ك، كاتێك نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق تێك ده‌چوو، په‌نایان بۆ كور ده‌هێنا.
"كورد چه‌ندان ساڵه به هه‌وڵ ناوچه جێناكۆكه‌كانی خستبووه ژێر ڕكێف و ده‌سه‌ڵاتی خۆی، به‌ڵام ئه‌و ناوچانه‌ش له دهستدهرچوون، له دووای دوو ساڵ له‌و ڕووداوه تا ئێسته كورد نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه پێگه‌ی پێش 16ی ئۆكتۆبه‌ر" به‌رپرسه‌كه‌ى كۆمه‌ڵ واى گوت.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، به سه‌رپه‌رشتیی قاسم سوله‌یمانی، سوپای قودسی ئێران، میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی، حزبوڵای لبنان و سوپا و پۆلیسی فیدراڵی عێراق، له‌گه‌ڵ گرووپێكی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕێككه‌وتبوون بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه له ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، هێرش بكه‌نه سه‌ر پێشمه‌رگه و یه‌كێتی شه‌ڕی نه‌كرد و ناوچه‌كانی به‌ده‌سته‌وه دا، له ئه‌نجامدا كه‌ركووك و شنگال و زۆربه‌ی ناوچه ئازادكراوه‌كانی دوای شه‌ڕی داعشیان داگیر كرد و به‌ره‌و هه‌ولێر پێشڕه‌وییان كرد، به‌ڵام پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌رپه‌رچی دانه‌وه و له پردێ و سحێلا و چه‌ند قۆڵێكی تره‌وه شكستیان پێ هێنان و ئه‌برامزی ئه‌مه‌ریكیشیان تێك شكاند كه بووه جێی سه‌رسوڕمان له دنیادا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی