دیموکراتییەکانی ئەمەریکا، خەریکی کۆکردنەوەی بنچینەکانی چەندان دۆسییەن بۆ ئەوەی تۆمەتانی سختوویانەتە سەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا، بەشەی ئەوەندە بەهێز بێت کە بۆ چوار ساڵی ئاییندە لەلایەن گەلی ئەمەریکاوە هەڵنەبژێردرێتەوە، ئەم کارانەشیان بە چەندان ڕێگەی جیاواز کردووە، لەوانە دانیشتنی ناو ئەنجوومەنی پیران.
ئەوەی تا ئێستە زۆر زەق و دیارە، ڕکابەری هەرە بەهێزی دیموکراتییەکان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمەریکا، بریتییە لە جۆ بایدن، جێگری سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا، لە ماوەی ڕابردووش‌دا دۆناڵد ترەمپ بە شێوەی نەشیاو گاڵتەی پێ دەکرد.
جۆ بایدن بۆ سەرۆکایەتی
سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، له سه‌رووی لیستی ئه‌و ڕكابه‌ره دیموكراتیانه‌یه كه ده‌یانه‌وێ بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مه‌ریكا خۆیان بپاڵێوین، پاشان دوو ڕكابه‌ری تری هه‌یه به‌ڵام پێشبینییه‌كان هه‌مووی له به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌مه، ئەمەیش به‌پێی ڕاپرسییه‌كی ئاژانسی "دی مۆین ریجیسته‌ر" و ته‌له‌ڤزیۆنی "سی ئێن ئێن" و "میدیا كۆم ئه‌یوا"، جۆ بایدن به ڕێژه‌ی 24% توانیویه‌تی پێشه‌نگی هه‌موو كاندیده دیموكراتییه‌كان بێت و له ئێسته‌وه پێشبینییه‌كی مژده‌به‌خشه بۆ بایدن كه بڕیاره له مانگی شوباتی ساڵی داهاتوو له‌و ویلایه‌ته پاڵاوتن ده‌كرێ.
جۆ بایدن سیناتۆری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی كه چه‌ندان پۆستی دیبلۆماسیی گرنگی وه‌رگرتووه، له‌وانه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می باراك ئۆباما، به یه‌كێك له دۆسته‌كانی كورد داده‌نرێ و كاتی خۆی پشتیوانی پڕۆژه‌ی دابه‌شبوونی عێڕاق و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد.
بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی داهاتووی ئه‌مه‌ریكا، له ناو دیموكراتییه‌كان 20 پاڵێوراو ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان ببێته ڕكابه‌ری دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كه تاكه پاڵێوراوی كۆمارییه‌كانه بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه.
ڕکابەریی بایدن و ترەمپ
له ماوه‌ی ڕابردوودا، جۆ بایدن، سه‌باره‌ت به دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئێسته‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: ناو و ناتۆره زۆرن شایسته‌ی ئه‌وه بن له تره‌مپی بنێین، سه‌ره‌تا به قه‌رقووش ده‌ست پێ ده‌كه‌م. ئه‌م گوتانه‌ش وه‌ڵامی یه‌كێك له هه‌وادارانی بوو، هه‌ستا و ڕه‌خنه‌ی لێ گرت، گوتی: تره‌مپ به تۆ ده‌ڵێ "جۆی نوستوو" پێویسته تۆیش به قه‌باره‌ی خۆی وه‌ڵامی بده‌یته‌وه، بۆیه بایدنیش ئه‌و قسانه‌ی كرد.
یه‌كێك له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی تره‌مپ كه له ڕووی سیاسییه‌وه له‌و وڵاته جێی ڕێز نییه، هه‌میشه ناتۆره له ڕكابه‌ره‌كانی ده‌نێ و له‌ناو جه‌ماوه‌ردا به شێوه‌ی گاڵته‌پێكردن باسیان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وادارانی بیكه‌نه پێكه‌نین و گاڵته‌جاری.
جۆ بایدن، ته‌مه‌نی 76 ساڵه، به‌ڵام تره‌مپ ته‌مه‌نی 72 ساڵه، به جیاوازییه كه‌مه‌ی له نێوانیاندایه، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك چه‌ك به‌كاری هێناوه و پێی ده‌ڵێ من گه‌نجم و ئه‌و پیاوێكی پیری نووستووه.
لە کێبڕکێی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا ساڵی 2016 جۆ بایدن دەیویست خۆی لە بەرانبەر دۆناڵد ترەمپ بەربژێر بکات، بەڵام کوڕەکەی گیانی لەدەست دا و ئەمە کاریگەری کردە سەری و کشایەوە. جۆ بایدن لە پەیامێکدا دەڵێت، ناتوانم رێگە بدەم چوار ساڵی تر دۆناڵد ترەمپ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا بکات کە هۆکاری دروستبوونی ئاژاوەیە لەنێوان سپییە رەگەزپەرستەکان و پێکهاتەکانی تری وڵات. بایدن رای گەیاند، ئەگەر دۆناڵد ترەمپ لە خولێکی دیکەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکادا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، ئەو کاتە کاریگەری سیاسەتی ئیدارەکەی بۆ ماوەیەکی زۆر دەمێنێتەوە.
کۆکردنەوەی بەڵگە
دوای ئەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمەریکا بۆ دوو هەفتە پشوو بوو، ڕۆژۆی سێشەمی ڕابردوو، نوێنەرە دیموکراتەکان کاتەکەیان قۆستەوە بۆ ئەوەی لێکۆڵینەوە لە سەرۆکی ئێستەی ئەمەریکا بکەن، سەبارەت بەو ئەگەرانەی کە پۆستەکەی قۆستووەتەوە بۆ لێدان لە جۆ بایدنی ڕکابەری.
نانسی بیلۆسی سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنەکە و ئادەم شیف بەرپرسی ئەو لێکۆڵینەوانە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایان گەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ ئامادە نین هیچ دۆکۆمێنتێک بدەنە کۆنگرێس، هەروەها مایک بەنیس وەزیری بەرگریی ئەمەریکا و رۆدی جۆلیانی پارێزەری ترەمپ بۆ ڕۆژی سێشەم ئامادە نەبوون بچنە بەردەم کۆنگرێسەوە، ئەم بەڵگانەش دەچنە سەر تەواوی ئەو بەڵگانەی تری دیموکراتەکان لەسەر سەرۆکی ئەمەریکا و ستافەکەی کۆیان کردووەتەوە.
جۆ بایدن لە 20ی تشرینی دووەمی 1942ز له ویلایەتی پەنسڤانیا له‌دایك بووه، سێ ساڵ لەوێ ژیاوە، دواتر بۆ دیلاوەیر چووە. لەساڵی ۱۹۷۲ دەبێتە شەستەم گەنجترین سیناتۆری ئەمریکا. شەش جار بووەتە سیناتۆر و یەکێک لە چوار سیناتۆرە بەناوبانگەکانی ئەمریکایە. کەکەسێکی سیاسی ٤۷ەمین جێگری سەرۆک کۆماری ئەمه‌ریکا، باراک ئۆباما بوو. کە لە ساڵی ۲۰۰۹ەوە لە ئەرکەکەیەتی، لەنێو لیستی دیموکراتەکان. لەساڵی ۱۹۹۱-۲۰۰۷ دژایەتی جەنگی عێڕاقی کردوەو دژی هاتنی سەربازانی ئەمریکی بووە کە هاتوون بۆ عێڕاق و چەندین چاڵاکی سەربازی تری ئەمریکا و ناتۆ.
بایدن سیناتۆری به‌ناوبانگی ئه‌مه‌ریكی كه چه‌ندان پۆستی دیبلۆماسیی گرنگی وه‌رگرتووه، له‌وانه جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له سه‌رده‌می باراك ئۆباما، به یه‌كێك له دۆسته‌كانی كورد داده‌نرێ و كاتی خۆی پشتیوانی پڕۆژه‌ی دابه‌شبوونی عێڕاق و سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی ده‌كرد.