نیوسه‌عات له‌مه‌وبه‌ر/ 9:35 خوله‌ك/ ئه‌مشه‌و 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2019 ته‌قه له ئۆتۆمبێلى ڕۆژنامه‌نووسێكى دیارى كه‌ناڵى ئێن ئارتى كرا و له سلێمانى كوژرا.
له‌لاى ته‌رمیناڵى شاره‌زوور له سلێمانى ته‌قه‌ى لێ كراوه
په‌یامنێرى "وشه" له سلێمانى ڕاى گه‌یاند، به‌گوێره‌ى قسه‌ى سه‌رچاوه‌یه‌كى پۆلیس له‌لاى ته‌رمیناڵى شاره‌زوور له سلێمانى ته‌قه له ئۆتۆمبێلى پێشكه‌شكارى به‌رنامه‌ى بێ سنوورى كه‌ناڵى ئێن ئارتى كراوه و كوژراوه.
وه‌ك ئه‌وه‌ى پۆلیس به په‌یامنێرمانى ڕاگه‌یاندووه، ئامانج بابانى ڕۆژنامه‌نووسى دیارى سلێمانى و خێزانه‌كه‌ى و منداڵێكى له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌بوون و كوژراون.
به‌ڵام هێشتا ورده‌كارى ڕووده‌كه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به فه‌رمى بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه و كه‌ناڵى ئێن ئارتیش هیچ زانیارییه‌كى جگه له هه‌واڵێكى به‌په‌له بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه.
شوان عادل به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی زانیارییه‌كانى "وشه"ى پشتڕاست كرده‌وه و ڕاى گه‌یاند، هێشتا به ڕووى زانیارى له‌سه‌ر ژن و منداڵه‌كه‌ى نییه و ته‌رمى بابان له پزیشكى دادییه.
ئامانج بابانى جیا له‌وه‌ى خۆى پێشكه‌شكار بوو هاوكات لانه‌ى هاوسه‌ریشى پێشتر پێشكه‌شكارى كه‌ناڵى كوردسات بووه.