یه‌كێكه له ڕووه‌كه پڕ سووده‌كان و تامێكی تیژ و بۆنێكی ناخۆشی هه‌یه، به‌ڵام سووده زۆره‌كانی وایكردووه، به‌لای پزیشكان و شاره‌زایانی بواری خۆراك، به باشترین بژاره دابنرێ، ڕه‌نگه زۆربه‌تان سوودی سیرتان بۆ مرۆڤ به گشتی بیست بێ، به‌ڵام سیر چ سوودێك به منداڵ ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ندێك له‌و بڕوایه‌دان به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیر خواردنێكی تیژه و بۆنی ناخۆشه نابێ به منداڵ بدرێ، به‌ڵام ئه‌مه به ته‌واوی هه‌ڵه‌یه و له خواره‌وه سووده‌كانی سیر بۆ منداڵان بخوێننه‌وه.
پێدانی سیر بۆ منداڵان ده‌بێ له دوای ته‌مه‌نی هه‌شت مانگییه‌وه بێ، ده‌بێ به وریاییهوهیش به منداڵی بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هه‌ستیاری نه‌بێ، باشترین ڕێ ئه‌وه‌یه كه‌مێكی بكه‌نه نێو شۆربا و به منداڵه‌كانتانی بده‌ن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سیر دژه به‌كتریا و دژه ڤایرۆسێكی به‌هێزه، منداڵانیش له ته‌مه‌نی بچو‌وكدا هێشتا سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌یان ته‌واو به‌هێز نه‌بووه، بۆیه خواردنی سیر وا ده‌كات له سه‌رمابوون دوور بن و تووشی نه‌خۆشی نه‌بن و ڕێڕه‌وی هه‌ناسه‌دانیان ته‌ندروست بێ و تووشی كۆكه نه‌بن.
سه‌ره‌ڕای سووده زۆره‌كانی به‌ڵام تا ته‌مه‌نی هه‌شت مانگی نابێ به منداڵ بدرێت
هه‌روه‌ها سیر دژه میكرۆبێكی به‌هێزه و هه‌وكردن له‌ناو ده‌بات، بێ ئه‌وه‌ی زیان به كۆئه‌ندامی هه‌رسی منداڵ بگه‌یه‌نێت، ڕیخۆڵه‌كان پاك ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مانه‌یش زۆر گرنگ و پێویستن بۆ منداڵ، تا له نه‌خۆشییه‌كان و كۆبوونه‌وه‌ی ژه‌هر له ڕیخۆله‌كان ڕزگاریان ببێت.
سوودێكی تری
سیر بۆ منداڵ له‌ناوبردنی كرمی ڕیخۆڵه‌یه، به‌تایبه‌ت كرمی شریتی، كه دواتر مرۆڤ تووشی زۆر كێشه ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، سیر ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی به خێرایی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته‌ی منداڵ به‌هێز ببێ، ڕووبه‌ڕووی ته‌نه نامۆ و زیانبه‌خشه‌كانی ناو جه‌سته ببێته‌وه، ڕێ له قه‌ڵه‌وبوونیش ده‌گرێ و به ته‌واوی منداڵه‌كانتان به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه.