هه‌ستی
بیستن یه‌كێكه له پێنج هه‌سته گرنگه‌كه‌ی مرۆڤ، ئه‌گه‌ر تووشی لاوازبوون و له ده‌ستدانی بیت، ئه‌وا كێشه‌یه‌كی زۆرت بۆ دروست ده‌كات، وه‌ك هه‌موو كێشه ته‌ندروستییه‌كانی تر، خۆراك كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌م گرفته‌یش هه‌یه، بۆیه له خواره‌وه ئه‌و خۆراكانه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین، كه هه‌ستی بیستن باشتر ده‌كات و ڕێ له‌وه ده‌گرێ كه تووشی نابیستی ببن.
یه‌كه‌م: مۆز، ئه‌وانه‌ی په‌ستانی خوێنیان به‌رزه، پێویسته به به‌رده‌وامی مۆز بخۆن، بوونی پۆتاسیۆمی زۆر له مۆز وا ده‌كات ماسوولكه‌كانی گوێ چالاك بن و تووشی دره‌نگ بیستن نه‌بن، بۆیه مۆز به یه‌كێك له‌و خۆراكانه داده‌نرێ كه ڕێ له نابیستی ده‌گرێت.
به خواردنی ئه‌م خۆراكانه توانای بیستنت به‌هێز ده‌بێ و له كێشه‌ی نابیستی ڕزگارت ده‌بێت
دووه‌م: په‌تاته‌ی شیرین، په‌تاته‌یش به‌هه‌مانشێوه ڕێژه‌یه‌كی زۆری پۆتاسیۆمی تێدایه، پۆتاسیۆم هه‌ستی بیستن باشتر ده‌كات، جیا له په‌تاته و مۆز، بڕێكی زۆری پۆتاسیۆم له ماست و پاقله و فستق و كاڵه‌ك و ماسی بوونی هه‌یه، بۆیه پێویسته ڕۆژانه یه‌كێك له‌و خۆراكانه بخۆن.
سێیه‌م: برۆكلی، ڕێژه‌یه‌كی زۆری فۆلات و ڤیتامین B9ی تێدایه، ئه‌مه ڕێ له تووشبوون به دیارده‌ی زرنگانه‌وه‌ی گوێ ده‌گرێ و سوودی زۆریش به جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت و له نابیستبوون به یه‌كجاری دوورتان ده‌خاته‌وه.
چواره‌م: خۆراكه ده‌ریاییه‌كان، ڕێژه‌یه‌كی زۆری كانزای زینكیان تێدایه، به تایبه‌ت له گوێچكه ماسی و قڕژاڵ، ئه‌م كانزایه‌یش یه‌كجار گرنگ و به‌سووده بۆ به‌هێزكردنی توانای بیستن، جیا له خۆراكه ده‌ریاییه‌كان، له سپێناخ و مریشك و كوارگ و گه‌نمیش بوونی هه‌یه.