مێشك به پێشه‌وای جه‌سته ناوده‌برێ، بێگومان تووشبوونی مێشك به گرفت، واته دروستبوونی كێشه له ته‌واوی جه‌سته‌ی مرۆڤ، بۆیه یه‌كێكه له ئه‌ندامه هه‌ر گرنگ و هه‌ستیاره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی هیچ كێشه‌یه‌كی بیر و هۆش نه‌بن و هه‌میشه مێشكتان چالاك بێ، پێویسته خۆراكی باش بخۆن و دووربن له‌و خۆراكانه‌ی زیان به مێشك ده‌گه‌یه‌نن، له خواره‌وه به‌شێك له‌و خواردنانه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین، كه زیان به مێشك ده‌گه‌یه‌نن.
یه‌كه‌م: ماسی تونه، ماسی به‌گشتی و تونه‌یش وه‌ك یه‌كێك له جۆره‌كانی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ زۆر باشه، به‌ڵام به‌شێك له ماسییه‌كان ژه‌هریان تێدایه، ئه‌گه‌ر ببن به خۆراكی ڕۆژانه زیانی گه‌وره به مێشكی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن، وه‌كو ماسی تونه و قڕش و ئه‌ستێره‌ی ده‌ریا.
به‌شێك له خواردنه‌كان له ئه‌گه‌ری زۆر خواردنیان مێشك تووشی ژه‌هراوی ده‌كه‌ن و زیانی گه‌وره‌ی پێ ده‌گه‌یه‌نن
دووه‌م: خۆراكی سووره‌وه‌كراو، بۆ هه‌موو جه‌سته زیانبه‌خشه و زۆرترین زیان به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه و هه‌میشه خواردنی سووره‌وه‌كراو بخۆن، ئه‌وا له‌شتان تووشی هه‌وكردنی زۆر ده‌بێ و مێشكیش به‌هه‌مانشێوه هه‌و ده‌كات و بچووك ده‌بێته‌وه، به‌مه‌یش بیر و هۆشتان تێك ده‌دا، بۆیه باشتره لێی دووركه‌ونه‌وه، یان زۆر به كه‌می بیخۆن.
سێیه‌م: خواردنه‌وه شیرینه‌كان، خواردنه‌وه گازییه‌كان و چای شیرین، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بڕێكی زۆر شه‌كری ئاماده‌كراویان تێدایه، زیان به ده‌ماره‌كانی مێشك ده‌گه‌یه‌نێت و مه‌ترسی تووشبوون به خڵه‌فان زۆر زیاد ده‌كات.
چواره‌م: خواردنه‌وه كحوولییه‌كان، خواردنه‌وه‌ی زیاد له پێویست و بێسنووری خواردنه‌وه كحوولییه‌كان، زۆر مه‌ترسیداره و زیانی گه‌وره به مێشك ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێته هۆی ژه‌هراویبوونی مێشك، ئه‌مه ته‌نیا پێوه‌ست نییه به ته‌مه‌نه‌وه، به‌ڵكوو بۆ هه‌موو ته‌مه‌نێك زیانبه‌خشه و مێشك ژه‌هراوی ده‌كات.