لەبەردەوامی پێشڕەوییەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەری خازر، تا ئێستە توانراوە سێ گوند بە تەواوی كۆنتڕۆڵ بكرێتەوە و پێشمەرگە چووەتە نێو دوو گوندی تریشەوە.
هاوكاری "وشە" لە میحوەری خازر ئاشكرای كرد، هەریەك لە گوندەكانی بەدەنەی بچووك و بازەخران و كەلوری بە تەواوی كۆنتڕۆڵ كراونەتەوە و ئێستەش هێزی پێشمەرگەی كوردستان چوونەتە نێو دوو گوندی ترەوە.
هەروەها گوتی، دوو ئۆتۆمبێلی تیرۆریستان بە خۆكوژەوە تەقێنراونەتەوە و رێگەی سەرەكی هەولێر-مووسڵیان تا حەمدانییە بە تەواوی كەوتووەتە ژێر كۆنتڕۆڵی تەواوەتی پێشمەرگەی كوردستان.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەم بە بەشداری چوار هەزار پێشمەرگە و لە ژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی مەسعوود بارزانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان لە میحوەری خازر هێرش بۆ سەر تیرۆریستان دەستی پێ كرد و فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانیش لە ئاسمانەوە پشتیوانی هێزەكانی پێشمەرگە دەكەن.
خازر/كاوە جەم.