كاتی هاتنی وەزیری دەرەوەی فڕەنسا بۆ هەولێر ئاشكرابوو

:: AM:10:27:17/10/2019 ‌
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی فڕەنسا سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم 17ـی تشرینی یەكەم، سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاندووە، بڕیارە سەعات پێنج و 30 خولەكی ئێوارە جان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فرەنسا سەردانی هەولێر بكات.

چەند پرسێكی گرنگ بەناوچەكە و پێوەندییەكانی هەولێر و بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم تاوتوێ دەكات

بەرپرسی فەرمانگەی پێوەندییەكانی دەرەوە بۆ میدیای حزبەكەی ڕای گەیاندووە، لە سەردانی بۆ هەولێر چەند پرسێكی گرنگ بەناوچەكە و پێوەندییەكانی هەولێر و بەغدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم تاوتوێ دەكات.

بەیانی ئەمڕۆ جان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فرەنسا گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق تاوتوێی چەند پرسێك و ڕەوشی ناوچەكە بكات.

هاتنی لۆردیان لە كاتێكدایە هەفتەی ڕابردوو سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی فڕەنسا سەردانی هەولێری كرد و ڕۆژی سێشەم نێردەی تایبەتی یەكێـتی ئەوروپاش سەردانی بۆ هەولێر هەبوو.



وشە - رامیار جەواد