ڕێوڕه‌سمى دانانى به‌ردى بناغه‌ى ئه‌نده‌رپاسى شه‌قامى بارزانى له دهۆك داده‌نرێ و مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا به‌شداره.
پڕۆژه‌كه له پێنج به‌ش پێكدێت و به چه‌ند قۆناغێك ته‌واو ده‌كرێ
پڕۆژه‌كه له پێنج به‌ش پێكدێت و به چه‌ند قۆناغێك ته‌واو ده‌كرێ كه به یه‌كێك له پڕۆژه ستراتیجى و گرنگه‌كان بۆ دهۆك داده‌نرێ، هاوكات سه‌تان هه‌لى كار ده‌ڕه‌خسێنێت و ماوه‌ى ته‌واوكردنیشى دیار كراوه.
فه‌رهاد ئه‌تروشى له میانى وته‌ى ده‌ست پێكى ڕێوڕه‌سمه‌كه ڕاى گه‌یاند، سوپاسى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و پڕۆژه‌یه و ئه‌نجامدانى ئه‌و پڕۆژه‌یه گرنگییه‌كى زۆرى ده‌بێت بۆ خه‌ڵكى دهۆك.
ئه‌وه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، واژووی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 500 ملیار دینار (420 ملیۆن دۆلار) بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كۆپی بۆ "وشه" نێردراوه، ده‌ڵێ ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ بونیادنان و گه‌شه‌پێدانی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستانه، به تایبه‌ت بواره‌كانی رێگه‌وبان، سایلۆ، كاره‌با و ئاو و ئاوه‌ڕۆ.
"ئه‌م پڕۆژانه به چه‌ند قۆناغێك ئه‌نجام ده‌درێن و سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و هه‌زاران ده‌رفه‌تی كار له هه‌رێمی كوردستان ده‌ڕه‌خسێنێت". به‌یاننامه‌كه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واده‌ڵێت. ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ به‌ردی بناغه‌ی ئه‌نده‌رپاسه‌كانی شه‌قامی بارزان له دهۆك له‌لایه‌ن مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دانرا.
بڕیاری خه‌رجكردنی 500 ملیار دینار بۆ پڕۆژه ژێرخانییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، هاوكاته له‌گه‌ڵ بڕیاری خه‌رجكردنی 40 ملیار دینار كه كه‌متر له مانگێكه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری له‌سه‌ر داوه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی رێگه‌وبان و شه‌قامه‌كان له ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان.