كۆمپانیای ئۆدی له پێشانگا تایبه‌ته‌كانیدا نوێترین به‌رهه‌می نمایش كرد، له‌كاتی ناساندنی ئۆتۆمبێله‌كه بریكاره‌كانی ئۆدی گوتیان، جوانی و هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله هه‌مووان شۆك ده‌كات، چونكه سیسته‌می تایبه‌تی تێدا به‌كارهاتووه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێترین ئۆتۆمبێلی ئۆدی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای ئۆدی له پێشانگا تایبه‌ته‌كانیدا ناوازه‌ترین به‌رهه‌می خۆی ئاشكرا كرد كه ئه‌ویش مۆدێلێكی نوێیه له "ئۆدی ئێس ئیو هه‌شت"ی مۆدێل 2020 كه زۆر به‌ناوازه‌یی دیزاینی كردووه‌ته‌وه و هێزێكی یه‌كجار زۆری بۆ داناوه.
دیزاینی ئۆتۆمبێلەکە نوێیە، لە بەرهەمەکانی پێشووتر بەکاری نەهێناوە
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه گۆڕانكارییه‌كی زۆر كراوه له دیزاین و هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌كه‌دا و ناوه‌وه‌ش فراوانتر كراوه به‌راورد به ئۆتۆمبێله كۆنه‌كان، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه كه هه‌شت پستۆنه بزوێنه‌ره‌كه‌ی 3.5 لیتره و هێزه‌كه‌یشی 410 ئه‌سپ تێده‌په‌رێنێت، به‌ڵام نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه چونكه ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروستكردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی ڤۆڵكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووش بوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.