ژان ئۆف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕنسا له ڕێى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێره‌وه گه‌یشت و بڕیاره كه‌مێكى تر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى كۆ ببێته‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا له فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر له‌لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان و وه‌زیرى ناوخۆى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى لێ كرا.
له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى كۆ ببێته‌وه
بڕیاره كه‌مێكى تر ئه‌و به‌رپرسه فڕه‌نسا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانى كۆ ببێته‌وه. ئه‌و سه‌ردانه‌یش له كاتێكدایه كه ئێسته دۆخى ڕۆژئاواى كوردستان ئاڵۆزى تێدایه و توركیا له هێرشه‌كانى به‌رده‌وامه.
فڕه‌نسا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ى كه به‌رده‌وام هاوكارى كوردستانى كردووه و بۆ چواره‌م جاریشه ژان ئۆف لۆدریان سه‌ردانى كوردستان ده‌كات.