ده‌زگای گه‌ردوونی ئه‌مه‌ریكی ناسا ئه‌مرۆ تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئاسمانه‌وانی ئه‌نجام دا كه به‌سیسته‌می خێرایی "سوپه‌ر سۆنیك" ده‌فڕێت و خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته له %99ی خێرایی رووناكی.
ماڵپه‌ڕی "
thesun"ی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌باره‌ی خێراترین كه‌شتی ئاسمانی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ ئه‌ندازیاره شاره‌زاكانی ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناسا ڕایان گه‌یاند، كه تاقیكردنه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر خێراترین كه‌شتی ئاسمانه‌وانی ته‌واو بووه و توانیومانه خێراییه‌كی بۆ دابین بكه‌ین كه ده‌گاته %99ی خێرایی رووناكی.
خێراییه‌كه‌ی ده‌گاته له %99ی خێرایی رووناكی
جگه له‌وه‌یش ناسا، له‌رێی ئه‌م كه‌شتییه‌وه ده‌توانین به ته‌نیا 1.13 چركه له زه‌وییه‌وه بگه‌ین به مانگ، هه‌روه‌ها به 12.5 خووله‌ك له زه‌وییه‌وه بگه‌ین بۆ مه‌ریخ، له‌گه‌ڵیدا ده‌توانین به چوار سه‌عات له زه‌وییه‌وه بگه‌ین به نیپتۆن، كه ئه‌مه‌یش خێراییه‌كی له ڕاده به‌ده‌ره.
ناسا ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م كه‌شتییه ئاسمانهوانهیه له داهاتوویه‌كی نزیكدا به‌كارده‌هێنن و ئه‌گه‌ری هه‌یه له پرۆژه‌ی گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بۆ سه‌ر مانگیش به‌كاربهێندرێت، به‌ڵام جاری له تاقیكردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت كاریگه‌رییه‌كانی چین له‌سه‌ر مرۆڤ.
ناسا ده‌زگایه‌كی گه‌ردوونناسی سه‌ربه حكوومه‌تی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رپرسه له به‌رنامه‌ی ئاسمانی و گه‌ردوونناسی ئه‌و وڵاته و دنیا به‌گشتی، ناسا ساڵی 1957 دامه‌زراوه و داهاتی ساڵانه‌ی 16 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، جگه له لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوونی، ده‌زگای ناسا به‌رپرسیشه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ربازییه ئاسمانییه درێژخایه‌نه‌كانیش، ئێسته ناسا گه‌وره‌ترین ده‌زگای گه‌ردوونناسییه له دنیادا.