نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و ژان ئۆف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیان ئه‌نجام دا و سه‌رۆكى هه‌رێم دووپاتى كرده‌وه كه پێویسته دۆخێكى ئاشتیانه بۆ ڕۆژئاواى كوردستان بدۆزینه‌وه.
نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى ڕاى گه‌یاند، له‌گه‌ڵ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا باسمان له ئۆپراسیۆنه‌كانى توركیا بۆ ڕۆژئاواى كوردسیتان كرد و دووپات‌مان كرده‌وه كه سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش هه‌ڕه‌شه‌كى ڕژده.
پێویسته دۆخێكى ئاشتیانه بۆ ڕۆژئاواى كوردستان بدۆزرێته‌وه
ڕوونیشى كرده‌وه كه پێویسته دۆخێكى ئاشتیانه بۆ ڕۆژئاواى كوردستان بدۆزرێته‌وه نیگه‌رانین له‌وه له‌و ناوچه‌یه ڕوو ده‌دات.
لاى خۆیه‌وه ژان ئۆف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا له كۆنگره‌كه‌دا ڕاى گه‌یاند، به‌ڵێن ده‌ده‌ین پشتیوانى كورده‌كان ده‌كه‌ین و هیوادارین به زووترین كات كۆبوونه‌وه‌یه‌كى هاوپه‌یمانان ئه‌نجام بدرێ كه هه‌موو وڵاتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ئه‌وه‌یان پێ باشبووه.
ڕوونیشى كرده‌وه كه هێرشه‌كانى توركیا بۆ ڕۆژئاواى كوردستان جارێكى تر داعش به‌هێز ده‌كاته‌وه و پێویسته هاوپه‌یمانان چالاكییه‌كانیان دژى داعش به‌رده‌وام بێ.
هه‌روه‌ك ئاماژه‌ى به‌وه كرد، نابێ دۆخى مرۆیی وه‌ك سه‌ره‌تاى مانگى ئۆكتۆبه‌ر بمێنێته‌وه ده‌بێت دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێ، جگه له‌وه‌ى كێشه‌ى 13 هه‌زار چه‌كدارى داعش ماوه كه تائێسته له زیندانن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ ژان ئۆف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دۆخى ناوچه‌كه تاوتوێ بكات.