گوندی "ڕه‌مه‌زان" له سنووری شارۆكه‌ی خانه‌قینی ناسراو به ناوچه‌ی كوردستانی به‌ته‌واوه‌تی چۆڵكرا، چونكه به‌رده‌وام به‌هۆی بوونی میلشیاكانه‌وه له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌كرێته ئامانج.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ژماره‌یه‌ك له گوندنشینانی گوندی ره‌مه‌زان له سنووری خانه‌قین "وشه"یان له چۆڵ بوونی گونده‌كه‌یان ئاگادار كرده‌وه.
عادل كاكه‌ی وه‌ك هاووڵاتییه‌كی گونده‌كه بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، گونده‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌كرێته ئامانجی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانی داعش. روونیشى كرده‌وه كه له گونده‌كه زیاتر له 20 خێزان هه‌بووه و ئێسته چوونه‌ته خانه‌قین.
به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك گونده‌كه هاوه‌ن باران كرا، شه‌وی رابردوویش داعش ده‌ستی به‌چاندنی بۆمب كردبوو
هاوكات دیار سه‌ركه‌وت به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسی خانه‌قین بۆ "وشه" گوتی، دۆخی ته‌ناهی ناوچه‌كه ناجێگیره و هاووڵاتییان ناچاربوونه گونده‌كه چۆل بكه‌ن.
سه‌میر محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی خانه‌قین به "وشه"ی راگه‌یاند، گوندی ره‌مه‌زانی كاكه‌یی نشین ده‌كه‌وێته نزیك ڕووباری ئه‌ڵوه‌نه‌وه ئه‌و گونده ماوه‌یه‌كه به‌هۆكاری بوونی حه‌شدی شه‌عبی له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌كرێته ئامانجی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌یش كرد، به‌ر له هه‌فته‌یه‌ك گونده‌كه هاوه‌ن باران كرا، شه‌وی رابردوویش داعش ده‌ستی به‌چاندنی بۆمب كردبوو.
له‌دواى 16ى ئۆكتۆبه‌ره‌وه، به‌رده‌وام كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان له ناوچه كوردستانییه‌كان ئه‌نجام ده‌درێن و خه‌ڵكیش هه‌میشه داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌كات.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی