پارێزگارى سلێمانى: پڕۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى بۆ سلێمانى گرنگه‌

:: PM:09:02:17/10/2019 ‌

 

پارێزگاری سلێمانی پڕۆژه‌ گرنگه‌كانی سنووری پارێزگاكه‌ ئاشكرا ده‌كات و ڕاى گه‌یاند، جێبه‌جێكردنى پڕۆژه‌ى شه‌قامى 100 مه‌ترى بۆ سلێمانى گرنگه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 17ى تشرینى یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی به‌ "وشه‌"ی راگه‌یاند، ئێسته‌ پڕۆژه‌ گرنگه‌كانی سلێمانی بریتیین له‌ دروستكردنی شه‌قامی 100 مه‌تری سلێمانی و چاكسازیكردن له‌ هێڵی یه‌كه‌م و دووه‌می ئاوی سلێمانی و دروستكردنی چه‌ند به‌نداوێك كه‌ زۆر گرنگن بۆ سلێمانی.

پڕۆژه‌كانى پارێزگاى سلێمانى ده‌خاته‌ڕوو
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئاماژه‌ی به‌ چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كی تر كرد كه‌ ئاماده‌كراون بۆ ئه‌وه‌ی بخرێنه‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌ له‌وانه‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند ڕێگاوبانێك و به‌ دوو سایدكردنی ژماره‌یه‌ك ڕێگاوبانی تر.

ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان بڕی 500 ملیۆن دۆلاری بۆ جێبه‌جێكردنی چه‌ند پڕۆژه‌یه‌ك له‌ هه‌رێمی كوردستان ڕاگه‌یاند.

سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا

 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم