سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

:: AM:09:15:18/10/2019 ‌
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆبوونه‌وه‌ى نێوان مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان و ژان ئێف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى قڕه‌نسا ده‌ستى پێ كرد.

دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فره‌نسا گه‌یشته‌ به‌غدا و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی عێراق، به‌ سه‌ردانێك گه‌یشته‌ هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی كۆبوه‌وه‌.

شه‌وى ڕابردوو له‌ كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وه‌ى لۆدریان دووپاتى له‌ پشتیوانى كورد كرده‌وه‌ و ئاماژه‌ى به‌وه‌ كرد له‌ هاوكارى كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن.

ته‌وه‌رى كۆبوونه‌وه‌كانى نێوان مه‌سروور بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى كوردستان و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فڕه‌نسا باس كردنه‌ له‌ ره‌وشى سووریا و ناوچه‌كه‌ و دوا زانیارى له‌سه‌ر گفتوگۆكان نێوان هه‌رێم و به‌غدا.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم