پاش ئه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش ده‌ستیان به‌سه‌ر به‌شێكی زۆری خاكی سووریا گرت، خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسه بیانییه‌كانیان سه‌ر ده‌بڕی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتان هه‌وڵی له‌ناوبردنیان ده‌دان، به‌ڵام به‌بێ كورد ئه‌مه كارێكی ئه‌سته‌م بوو، بۆیه كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستیان به به‌رگری و دواتر به هێرش كرد و زۆربنه‌ی ناوچه‌كان و ڕه‌قه‌ی پایته‌ختیشیان له تیرۆریستان وه‌رگرتنه‌وه، ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له شوێنی پاداشت، له سه‌ره‌تای ساڵی 2018 گلۆپی سه‌وزیان بۆ توركیا و گرووپه توندڕۆكانی هاوپه‌یمانی هه‌ڵكرد و هێرشیان كرده سه‌ر شاری عه‌فرین و دواجاریش له نۆی ئه‌م مانگه ده‌ستیان به هێرش بۆ سه‌ر ته‌واوی ناوچه‌كانی تری ڕۆژئاوای كوردستان كرد.
به‌ر له 20ی كانوونی دووه‌م/یه‌نایه‌ری 2018 دۆناڵد تره‌مپ فه‌رمانی كشاندنه‌وه‌ی ته‌واوی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكای له ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ركرد، هه‌رچه‌نده دواتر به‌هۆی فشاری وه‌زیری به‌رگری ئه‌وكات جێمس ماتیس و سیاسییه‌كانی واشنتن وه‌ستێنرا و سه‌ربازه‌كان به ته‌واوی نهكشێنرانهوه، به‌ڵام له عه‌فرین سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا كشانه‌وه و به گوێره‌ی ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌نكه‌ره، هه‌مووان گلۆپی سه‌وزیان بۆ ئه‌ردۆغان هه‌ڵكرد و هێرشی داگیركردنی عه‌فرین ده‌ستی پێكرد.
هه‌ڵمه‌تی داگیركردنی عه‌فرین سه‌ره‌ڕای هێرشی قورس و بۆردمانی چڕ، به‌ڵام هێزه‌كانی كورد به‌رگرییه‌كی بێ وێنه‌یان كرد و توركیا دوای دوو مانگ و هه‌شت ڕۆژ واته له 25ی ئادار/مارسی هه‌مان ساڵ ده‌ستی به‌سه‌ر عه‌فرین دا گرت، كه‌وتنه كوشتوبڕی خه‌ڵكی كورد و دزین و تاڵانی سه‌روه‌ت و سامانی هاووڵاتییانی كورد و سووتاندنی ماڵه‌كانیان و كوشتن و بڕین به فره‌وانی ده‌ستی پێ كرد و سیاسه‌تی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچه‌كه به وردی ده‌ستی پێ كرد و له شوێنی كورد عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه نیشته‌جێ كران و گرووپه توندڕۆكانی وه‌ك به‌ره‌ی نووسره له ناوچه‌كه ماونه‌ته‌وه و به دڕاندانه‌ترین شێوه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كورد ده‌كه‌ن.
یه‌كه‌م خیانه‌تی ئه‌مه‌ریكا جێهێشتنی كورد بوو بۆ داگیركردن و گۆڕینی دیمۆگرافیای عه‌فرین له سه‌ره‌تای ساڵی 2018
ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی تری دنیا، هیچ پشتیوانییه‌كی هێزه‌كانی كوردیان نه‌كرد و ته‌نیان هه‌ڵوێستیان له ڕووی لێدوان و قسه كۆتایی هات، كه ناڕه‌زایی و نیگه‌رانیان به‌رانبه‌ر به هێرشه‌كه ده‌رده‌بڕی، به‌ڵام ئه‌مه هیچ سوودێكی نه‌بوو و دواجار عه‌فرین داگیركرا و سیاسه‌تی پاكتاوی نه‌ژاندی ده‌ستی پێكرد و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه.
خیانه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده زۆرترین چه‌كداری داعشیان له گرتووخانهكاندایه و هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات مه‌ترسی ههڵاتنیانی زیاد ده‌كرد، به‌ڵام جارێكی تر به بیانووی دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ ئاواره‌كانی سووریا له توركیا كه ژماره‌یان 3.6 ملیۆن كه‌سه، دۆناڵد تره‌مپ له ڕێی پێوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییه‌وه گڵۆپی سه‌وزی هێرشكردنه سه‌ر ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و ناوچه‌كانی تری ڕۆژئاوای كوردستانی به ئه‌ردۆغان دا و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له گرێسپی و سه‌رێكانی كشانده‌وه و فه‌رمانی كشاندنه‌وه‌ی هه‌زار سه‌ربازیش بۆ كوێت ده‌ركرا و ته‌نیا به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌ی ته‌نه‌فی سنووری ئوردن و عێراق و سووریا ده‌مێننه‌وه، به‌و هۆیه‌وه سوپای توركیا و هێزه توندڕۆكان ماوه‌ی نۆ ڕۆژه به به‌رده‌وامی بۆردمانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ناوچه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ن و ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و منداڵ و په‌ككه‌وته بوونه‌ته قوربانی.
خیانه‌تی ئه‌مجاره‌ی ئه‌مه‌ریكا له كورد، جارێكی تر سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌قۆیانه‌ی واشنتن له پشتی كوردی داوه بیری كوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستانی هێنایه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش له ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا ناڕه‌زایی توند دژی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ دروست بووه و كۆنگرێس و به‌رپرسانی باڵای كۆماری و دیموكراته‌كان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان به ته‌واوی تووڕه و ناڕازین.
ئه‌م خیانه‌ته‌ی ئێسته به‌رده‌وامی هه‌یه و ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ بێ شه‌ڕ ڕێ بۆ توركیا خۆش بكات تا ڕۆژئاوا داگیر بكات
هه‌موو ئه‌و فشارانه وایكرد كه تره‌مپ دواجار پێوه‌ندی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌زڵووم كۆبانێ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات بكات، سزای به‌سه‌ر وه‌زیری ناوخۆ و وزه و به‌رگری توركیایش سه‌پاند و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌پاندنی سزای زۆر قورستریش به‌سه‌ر توركیا ده‌كات، جیا له‌وه وڵاتانی ئه‌وروپا و جیهانیش زۆرێكیان فرۆشتنی چه‌كیان به توركیا هه‌ڵپه‌سارد، به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژكردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن توركیاوه، كه‌چی پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه، هاوكات ڕۆژی پێنجشه‌م 17 تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر دوای كۆبوونه‌وه‌ی مایك پێنسی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا، ڕێككه‌وتنی وه‌ستاندنی شه‌ڕ ڕاگه‌یه‌نرا، به‌ڵام شاره‌زایان و شرۆڤه‌كاران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕێككه‌وتنه‌كه به‌هه‌مانشێوه به‌خشینی 32 كیلۆمه‌تری ناوچه سنوورییه‌كانی سووریایه به توركیا، كه پێشتر ئه‌نكه‌ره داوای ده‌كرد، به‌ڵام به‌بێ شه‌ڕ و وێرانكاری و كوشتن و بڕین.
له ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌یش دووباره
ئه‌مه‌ریكا خیانه‌تی له كورد كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا ئامرازی داگیركردنی خاكی كوردستان جیاواز ده‌بێ و ئه‌مه‌ریكا هه‌ر ڕه‌زامه‌نده به هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ داگیركردنی ڕۆژئاوای كوردستان، به‌ڵام ده‌یه‌وێ له رێی شه‌ڕه‌وه ئه‌م كاره نه‌كرێ، دنیا به ده‌نگ نه‌یه‌ت له به‌رانبه‌ر بۆردمانی منداڵ و خه‌ڵكی سڤیل و فشاری له‌سه‌ر ڕۆژئاوا دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشتی ئه‌و ناوچانه به توركیا بدات.
به پشتبه‌ستن به ڕابردوو، ئه‌و باوه‌ڕه دروست ده‌بێ، كه دوا خیانه‌ت له ئێسته به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌ڵام له داهاتوویش ئه‌م خیانه‌تانه‌ی واشنتن به‌رده‌وامی ده‌بێت، چونكه واشنتن له هه‌موو شت له هه‌موو سه‌رده‌مێك گرنگی به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی ده‌دا به‌ر له گرنگیدان به باوه‌ڕ و ڕه‌وشت و دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ڕێككه‌وتننامه و په‌یماننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، نه‌ك ته‌نیا واشنتن زۆرینه‌ی ڕه‌های وڵاتان هه‌ر به‌وشێوه‌یه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ماوه‌یه‌ك هاوكاری گرووپ و گه‌لێك ده‌كه‌ن، وه‌ك ئامرازی فشار زۆرترین سوودی لێ ده‌بینن، به‌ڵام كه كاریان پێیان نه‌ما، ئه‌وا له نێو گه‌رد و تۆز و خۆڵی بۆمبه‌كان جێیان ده‌هێڵێن.
به‌شی یه‌كه‌م
به‌شی دووه‌م
به‌شی سێیه‌م
به‌شی چواره‌م
به‌شی پێنجه‌م
به‌شی شه‌شه‌م
به‌شی حه‌وته‌م