ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی باجی گومرگی زیاتری به بڕی 7.5 ملیار دۆلار به‌سه‌ر كاڵای هاورده‌كراو له وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا سه‌پاند، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مه‌یش جه‌نگی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا و جیهان فره‌وانتر بكات و زیانی گه‌وره به ئابووری دنیا بگه‌یه‌نێت.
ئه‌و هه‌نگاوه دوژمنكارانه‌یه‌ی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه دێ، كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا و وڵاتانی ناو یه‌كێتییه‌كه زۆرترین هۆشداریان به تره‌مپ دا له ده‌ركردنی بڕیارێكی له‌وشێوه‌یه، ئه‌مه‌یش به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا ناوبرد و داوایان كرد كه ڕێوشوێنی پێویست بگیرێته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی تۆڵه له ئه‌مه‌ریكا بكرێته‌وه.
ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ له سه‌عات 12:00ی ئه‌مشه‌و خرایه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه به تایبه‌تی فڕۆكه و كه‌لوپه‌لی فڕۆكه‌ی گرووپی ئێرباسی فڕه‌نسی و ویسكی سكۆتله‌ندی و چه‌ندان كاڵای تر ده‌گرێته‌وه و به ڕێژه‌ی 10% باجیان ده‌خرێته‌سه‌ر كاتێك هاورده‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كرێن.
به سه‌پاندنی ئه‌و سزایانه به‌سه‌ر ئه‌وروپا، تره‌مپ جه‌نگی ئابووری جیهان فره‌وانتر ده‌كات و مه‌ترسی ته‌نگژه‌ی ئابووری جیهانی نزیكتر ده‌بێته‌وه
به‌شێكی تر له‌و كاڵایانه‌ی كه باجی گومرگیان خراوه‌ته‌سه‌ر بریتین له بیره و په‌نیر و قاوه و زه‌یتوون، به لیستێك نوێنه‌رایه‌تی بازرگانی ئه‌مه‌ریكا هه‌موو كاڵاكانی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه باجیان خراوه‌ته سه‌ر، كۆی گشتی ئه‌و باجه‌یش ده‌گاته 7.5 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
زۆرینه‌ی ئه‌و سزایانه به‌ر ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسا و ئیسپانیا و به‌ریتانیا ده‌كه‌وێ، چونكه زۆرترین هاورده‌ی كاڵا له ئه‌وروپاوه بۆ ئه‌مه‌ریكا له‌و چوار وڵاته‌وه‌ن.
برۆنۆ لۆمیر وه‌زیری ئابووری فڕه‌نسا هۆشداری توندی دا و دووپاتی كرده‌وه، ئه‌و بڕیارانه كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێ له پێوه‌ندییه‌كانی
ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا نه‌ك ته‌نیا له ڕووی ئابوورییه‌وه، به‌ڵكوو له ڕووی سیاسییه‌وه‌یش، به پێویستی زانی واشنتن به وردی هه‌موو ڕوانگه‌كان له‌به‌رچاو بگرێت.