هێزه ته‌ناهییه‌كانی مه‌كسیك دوای گرتنی كوڕی ئیمپراتۆری هۆشبه‌ره‌كان "خواكین جوزمان"، تووشی شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی قوڕس بوونه‌ته‌وه له گه‌ڕه‌كه‌كانی شاری كولیاكان، كه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانی ئه‌و گرووپه‌ی ماده هۆشبه‌ره‌كان هێرشیان كراوه‌ته‌سه‌ر.
میدیاكانی مه‌كسیك بڵاویان كرده‌وه، كه هێزه‌كانی ته‌ناهی وڵات پشتڕاستی ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه و توانیویانه "ئۆڤیدیۆ جۆزمان"ی كوڕی خواكین جۆزمان بگرن، كه یه‌كێكه له داواكراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، پێشتریش باوكی له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گیراوه و ئێسته له گرتووخانه‌یه.
سه‌رۆكی
مه‌كسیك ئه‌ندریس مانوێل لۆپیز، داوای له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته ته‌ناهییه‌كان كرد، كه ورده‌كاری ته‌واوی له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كان بۆ سه‌ر گرووپه‌كه پێ بده‌ن، دوای ئه‌وه‌ی توانیویانه كوڕی پاشای هۆشبه‌ره‌كان بگرن.
چه‌كدارانی گرووپی ماده هۆشبه‌ره‌كه و پۆلیس ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌ته‌وه
شه‌ڕ و ڕوبه‌ڕووبونه‌كان له‌و ویلایه‌تی سینالوای مه‌كسیكه و پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش بۆ ڕۆیته‌رز پشتڕاستی ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه، كه ئاڵۆزی له گرتووخانه‌كانیش دروست بووه و به‌شێك له گیراوان ده‌یانه‌وێ ڕا بكه‌ن و له ده‌ست هێزه‌كانی ته‌ناهی ڕزگاریان ببێت، به‌هۆی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی كه له شاره‌كه دروست بووه.
ئال تشابو كه ناسناوی كوڕی پاشای هۆشه‌به‌ره‌كانه، به گه‌وره‌ترین بازرگانی ماده‌ی هۆشبه‌ر له 2003 ناوبرا، گرووپه‌كه‌یشی به به‌هێزترین گرووپی بازرگانی به ماده هۆشبه‌ره‌كان داده‌نرێ، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین گرووپه‌كان ناوی خستوونه‌ته لیستی ڕه‌شه‌وه.