شاره‌زایه‌كی ڕووسی نهێنی ڕێككه‌وتنه خێراكه‌ی توركیا له‌گه‌ڵ واشنتن ئاشكرا ده‌كات و باس له‌وه ده‌كات، ئه‌نكه‌ره ده‌یه‌وێ ده‌ست به‌سه‌ر ناوچه‌كه بگرێ و هێرشه سهربازییهكهیشی ده‌ست پێكردووه، له‌هه‌مان كاتیش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا هاوڕا ده‌بێ، له‌سه‌ر ئاگربه‌ست و دانوستاندن، به‌ڵام به شه‌ڕ و به دانوستاندن پێشڕه‌وی ده‌كات بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ناوچه‌كه.
ئیرینا زڤیاگیلسكایا پرۆفیسۆری به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتناسی له زانكۆی پێوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕای گه‌یاند، توركیا نایه‌وێ ته‌نگژه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا قووڵ بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی دڵی سیاسییه‌كانی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا سارد بكاته‌وه، تا زیاتر فشار له‌سه‌ر تره‌مپ و كۆشكی سپی دروست نه‌كه‌ن، به‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا ڕازی بووه، به‌ڵام هێرشه سهربازییهكهیشی به‌رده‌وامی ده‌بێ، ئه‌گه‌ر به به‌رده‌وامیش نه‌بێ، ماوه ماوه ده‌ست به بۆردمان ده‌كاته‌وه و هێزه‌كانی له ناو خاكی سووریا ده‌هێڵێته‌وه.
زیاتر گوتی، وه‌ك له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یش هاتووه، كه توركیا هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی به شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌وه‌ستێنێت، به‌و مه‌رجه‌ی كه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده تا قووڵایی 32 كیلۆمه‌تر له ناوچه‌كه بكشێنه‌وه، بێگومان ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی قورسه، هه‌سه‌ده ئه‌گه‌ریش بكشێته‌وه، له‌و بڕوایه‌دام له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی توركیا به‌شێوه‌ی نا فه‌رمی به‌رده‌وام ده‌بێت.
توركیا یاری ده‌كات له نێوان ئاگربه‌ست و شه‌ڕ ده‌یه‌وێ خۆی له سزای ئه‌مه‌ریكا لابدات و ناوچه‌كه‌یش داگیر بكات
ئه‌و پرۆفیسۆره هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌نكه‌ره جیا له‌وه‌یش ده‌یه‌وێ خۆی له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بپارێزێ، بۆیه له نێوان ڕێككه‌وتن و ئاگربه‌ست، هێرش و به‌رده‌وامی بۆردمانكردن یاریی ده‌كات و هۆكاری بۆردمانه‌كانیش بۆ ده‌سپێشخه‌ری هێزه‌كانی كورد ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه ته‌نیا بیانووه و ڕاستی له پشته‌وه نابێت.
به گوێره‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی
توركیا و ئه‌مه‌ریكا، ماوه‌ی 120 سه‌عات ئاگربه‌ست له‌لایه‌ن توركیاوه ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ناوچه سنوورییه‌كان بۆ توركیا چۆڵ بكه‌ن و ئه‌ویش به ئارامی پێشڕه‌وی بكات و ناوچه‌ی ئارامی لێ دروست بكات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ هه‌ینی توركیا ده‌ستی به بۆردمان كردووه‌ته‌وه و ئه‌مه‌یش بۆچوونی ئه‌و پرۆفیسۆره ڕووسیه ده‌سه‌لمێنێت، كه توركیا به وردی ده‌یه‌وێ له نێوان ڕێككه‌وتن و ڕێكنه‌كه‌وتن و ئاگربه‌ست و شه‌ڕ یاریی بكات و ده‌ستكه‌وتی زیاتر به ده‌ست بهێنێت.